كۆمه‌ڵ پەیامێکی توند ئاڕاستەی پارتی دەکات
PM:07:17---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 15423 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی رێگریكردن له‌ هەردوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دەکات.

رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند"كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان زۆر نیگه‌رانه‌ و ئیدانه‌ی رێگریكردن له‌ سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و داوا ده‌كات ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه‌ بكرێت".

 وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی"ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ خزمه‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كفتوگۆی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان نه‌كات و ئه‌و لێكترازانه‌ی قوڵه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ قوڵتری ده‌كاته‌وه‌".

 رێبوار حه‌مه‌د ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات"ئێمه‌ چاوه‌رێی ئه‌وه‌بوون په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه‌ كه‌بۆته‌ په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به‌ حوكمڕانی هه‌رێمه‌وه‌ و ئه‌نجامدانی كاری له‌و جۆره‌ ده‌باره‌ نه‌بێته‌وه".



یەکگرتوو: پارتی پڕۆژەی تازەی نییە
محەمەد حەکیم: یەکێتی و پارتی لەم کاتەدا دەستکاری مووچە دەکەن
قائیقامی شەنگال: بەغدا ڕیگرە لە کشانەوەی پەکەکە
مه‌روان گه‌ڵاڵی: ته‌نها كه‌سێك ئه‌و دۆخه‌ی له‌ هه‌رێم دروست كردوه‌
یەکێتی: پارتی دەیەوێت هاوکێشەی خۆیمان بکات
لڤین خشتەی نوێی مووچە بڵاو دەکاتەوە
کۆمەڵ: تەنها پارتی دۆخی هەرێمی پێچارەسەر دەکرێت
پارتی: مەبەستمانە لەگەڵ یەکێتی ڕێك بکەوین
پەرلەمانتارێک: بەغداد پارە نانێرێت بۆ هەرێم
وەستا رەسوڵ: ئازاد نەکردنی حەویجە هۆکاری سەربازییە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە