مه‌ریوان وریا قانیع: پارتی به‌ڵته‌جیی بەرداوەتە گیانی خەڵک
PM:07:40---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 5774 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
نوسه‌رێکی كورد ئاماژە بۆئەوەدەکات ئه‌وه‌ی پارتی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌ كوردستان ده‌یكات، سیاسه‌ت نییه‌و پیاده‌كردنێكی كوێرانه‌ی لۆژیكی هێزه‌.

نوسه‌ر و ڕۆشنبیری كورد مه‌ریوان وریا قانیع، له‌ نوسینێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ی پارتی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌ كوردستان ده‌یكات، سیاسه‌ت نییه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و شێوازه‌ش له‌ هه‌ڵسوكه‌وت نییه‌ كه‌ ساده‌ترین پێوه‌ری ئه‌خلاقی تێدابێت، به‌ ئه‌خلاقی خێڵ و گروپه‌ هه‌ره‌ ته‌قلیدی و سونه‌تییه‌كانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزه‌ ده‌جوڵێنێت، پیاده‌كردنێكی كوێرانه‌ی لۆژیكی هێزێكی ڕووت و دابڕاوه‌ له‌ به‌های نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌وه‌شی پارتی به‌ریداوه‌ته‌ گیانی كۆمه‌ڵگا لۆژیكی به‌ڵته‌جییه‌ سیاسی و ئه‌خلاقییه‌كانه‌، فه‌رهه‌نگی ئه‌و چه‌وره‌ و چه‌تانه‌ی جارانه‌.

له‌ به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: پارتی  كوردستان به‌موڵكی شه‌خسی خۆی و ده‌زانێت و هه‌موو كۆمه‌ڵگای كوردیش به‌ سه‌رجه‌می هێزه‌ سیاسییه‌كانییه‌وه‌، وه‌ك كرێچییه‌كی بێماف و بێنرخ.

ده‌شڵێت: سنوردانان بۆ به‌ڵته‌جیی پارتی سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی ناو سیاسه‌ته‌ له‌مڕۆدا و هه‌موو ئه‌ركه‌كانیتر به‌ ئه‌ركی پاراستنی كوردستانیشه‌وه‌، ئه‌ركی پله‌ ده‌ و پله‌ بیسته‌ و به‌ بێ كۆتاییهێنان به‌و لۆژیكه‌ به‌ڵته‌جییه‌ سیاسییه‌ و به‌بێ پاراستنی كۆمه‌ڵگا له‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ ترسناكه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی، هه‌موو شته‌كانی تر كرده‌ی بێمانا و بێ نرخن.



کێشەی مووچەی کەرکوک گەیەندرایە یۆنامی
دەستەی دەستپاکی: 100 دۆسیەی گەندەڵی گەیشتوەتە دەستمان
بڕیارێکی نوێ بۆ قەرزی كۆمپانیاكان و لۆگۆی تەكسیەكان و ئینتەرنێت دەركرا
ئێزدیەکان: پارتی بە چەکی ئەڵمانی هێرشی کردە سەرشنگال
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
لەناو دڵی پەکەکە هەوڵی تیرۆرکردنی قەرەیلان دەدرێت
عه‌تا سه‌راوی: دەبێت یەکێتی مەمنون بێت قائیمقامی سه‌یدسادق بەڕێوە دەبەین
وەزارەتی ئەوقاف تێچووی حەجی هەر حاجییەکی ڕاگەیاند
پۆلیسی‌ دارستان: 5 ڕاوچی دەستگیرکران
قوباد تاڵەبانی: پێشمەرگە ئاڵای کوردستان لە کەرکوک دەپارێزێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە