گەیاندنی سکاڵاکانی گەندەڵی بۆ (نوێنەرانی کوردستان و عێراق)
PM:05:37---12-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین : سۆران محەمەد غەریب
پاش ئەوەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەست پاکی سلێمانی (٣) سكاڵای گەندەڵیم جوڵاند لەسەر (سەرۆکی دادگا و جێگرەکەی) لەبەر هەستیاری جێگاکانیان لە هەرسێ سکاڵاکەدا داوای ئەوەم کردبوو کە دادگای لێکۆڵینەوەی دەست پاکی لە سلێمانی تەنها ئەرکی کۆکردنەوەی بەڵگەکان هەیە ، لەبەر ئەوە نابێت لێکۆڵینەوەی تیادا بکرێت لە ناو هەرێمدا. دەخوازێت سکاڵاکان ڕەوانەی دەستەی دەست پاکی عێراق بکرێت . ئەمەش بۆ پارێزگاری و بێ لایەنی لە لێکۆڵینەوەکاندا . بۆ جەخت کردنەوە لەسەر ئەم لایەنە لەبەرواری ١٠ / ١ / ٢٠١٧ داواکاریەکم پێشکەش بە دادوەری لێکۆڵینەوەی دەست پاکی سلێمانی کرد و تیایدا (٢) خاڵ لە خۆ دەگرێت کە ئەمانەن :

١- دادوەری لێکۆڵینەوەی دەست پاکی و تەنانەت هیچ دادوەرێکی ناو هەرێم هەرهەمویان کە ئەندامی (یەکێتی دادوەرانی کوردستان)ن نابێت لێکۆڵینەوە لەو (٣) سکاڵایەدا بکەن ، لەبەر ئەوەی پەیوەندی بە بابەتی گەندەڵی (٢) دادوەرەوە هەیە کە هەردوکیان شوێنیان لە ناو دادگاندا هەستیارە و ئەوان ڕکابەرن . پیشتر لە لایەن (یەکێتی دادوەرانی کوردستان لقی سلێمانی) و (یەکێتی دادوەرانی هەرێم) دوو سکاڵا لە دژم جوڵێندراوە . بەمەش بۆ دادوەرانی ناو هەرێم نیە لێکۆڵینەوە لەم پەڕاوی گەندەڵیانەدا بکەن ، چونکە نابێت ڕکابەر و دادوەریش بن لە یەک کاتدا (الخصم و الحكم) . خۆ ئەگەر ئەمە بکرێت تەواو پێشێلی یاسایە .

٢- وەکو زانراوە لە ڕابردوو و ئێستاشدا پەرلەمانی کوردستان پەکخراوە بەمەش ناکرێت دەستەی دەست پاکی و دادگای لێکۆڵینەوەی دەست پاکی لە ناو کوردستاندا ڕێکاری خۆی بگرێتەبەر دوور لە چاودێری پەرلەمان لەبەر ئەوەی نەویە(خاضع)ە بۆ چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران ، ئەمەش پشت ڕاستی کردن بە دەقی مادەی (٢) لە یاسای ژمارە (٣٠) ی ساڵی (٢٠١١) لە یاسای دەست پاکی . کەواتا ئەگەر هەر بڕیارێک یان ڕێکارێک بگیرێتە بەر جگە لە کۆکردنەوەی بەڵگەکان ئەوا تەواو نادادپەروەرانەیە و دورە لە یاسا و بە پوچەڵ لە پێنوس دەدرێت .

بۆ زانیاری خوێنەر لەبەرواری ١١ / ١ / ٢٠١٧ وێنەیەکم لەم داواکاریانە گەیاندە نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چاوم بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری پەرلەمان و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان کەوت و تەواو لێکدانەوەی خۆمدا لە بارەی ئەو سکاڵایانەوە و تا چاودێری بخەنە سەر ئەو سکاڵایانە و ڕێکارەکان بە یاسایی بڕۆن بەڕێوە و پێشێلی یاسایی تیادا نەکرێت . ئەو بەڕێزانەش بەڵێن وبایەخی خۆیان بۆ ئەو بابەتە نیشاندا بۆ تاووتوێ کردنی .

وا لە خوارەوەش وێنەیەک لەو داواکاریە دەخەمە بەر دیدەی خوێنەرانی بەڕێز ...






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە