كارزان مه‌حموود موسیكی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ جیهان
PM:03:38---21-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 4414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
له‌ دوایین كار و چالاكییه‌كانی دا له‌ بواری دانانی موسیك، دانه‌ری كورد كارزان مه‌حموود هه‌وڵیداوه‌ به‌رهه‌مه‌كانی خۆی زیاتر به‌ره‌و جیهانی بوون به‌رێت.

 كه‌م له‌ ئێمه‌ هه‌یه‌ ناوی گه‌یمی (Battlefield-1)ی نه‌بیستبێت، باتڵفیڵد ١ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو گه‌وره‌ كۆمپانیای جیهانی(DICE) و (EA) وه‌ به‌رهه‌مدێت بۆ هه‌رسێ سیسته‌می ( Microsoft Windows, PlayStation 4 , Xbox One ). ئه‌م گه‌یمه‌ به‌ به‌ناوبانگترین و پڕفرۆشترین گه‌یمی جیهان داده‌نرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌نها ساڵێكدا ١٥ ملیۆن كۆپی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا لێ بفرۆشرێت. ئه‌وه‌ی جێی باسه‌ یه‌كێك له‌ و چوار دانه‌رانه‌ی كه‌ موسیكیان بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ داناوه‌ هونه‌رمه‌ندی به‌توانا كارزان مه‌حمووده‌ كه‌ توانیویه‌‌تی جێگه‌ ده‌ستی خۆی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر پرۆفیشناڵانه‌ له‌و بواره‌ گرنگ و جیهانییه‌دا بكاته‌وه‌‌.

 ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ كه‌ هونه‌مه‌ندێكی كورد له‌و ئسته‌داو له‌و بواره‌دا كاری كردووه‌. هه‌روه‌ها كارزان له‌م به‌رهه‌مه‌دا توانیویه‌تی له‌ناو ئه‌و موسیكه‌ جیهانییه‌دا زۆر به‌ زانایانه‌ جێگای ئامێره‌ كوردییه‌كان و موسیكی كوردی بكاته‌وه‌. هه‌روها دووهونه‌مه‌ندی ناسراوی ترهی كورد له‌م به‌رهه‌مه‌دا باشداربوون و هاوكاری كارزان مه‌حموود بوون كه‌ ئه‌وانیش هونه‌رمه‌ند (كانی) وه‌ك سۆلیستی ڤۆكاڵ و (خه‌لیل عه‌بدوڵڵا) وه‌ك سۆلیستی ئامێری شمشاڵ و عود. كارزان له‌ماوه‌ی ده‌ساڵی ڕابردوودا جگه‌ له‌ كاركردن له‌ بواری موسیكی كوردیدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مێدیا جیهانییه‌كان و به‌تایبه‌تی وڵاتی سوید جێگه‌ ده‌ستێكی دیاری هه‌یه‌



نۆیه‌مین خه‌ڵاتی لومیێر به‌ وۆنگ کاروای ده‌به‌خشرێت
حه‌فتاهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان ده‌ست پێ ده‌کات
كارزان مه‌حموود موسیكی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ جیهان
ڤیدیۆ: ڕۆژنامەنووسێک بە وتنەوەی گۆرانیەک هونەرمەندان سەرسام دەکات
هه‌شته‌مین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر پێشکه‌ش به‌ کاترین دێنێڤ کرا
هه‌شته‌مین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر پێشکه‌ش به‌ کاترین دێنێڤ کرا
وێنە : ‌خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كورد 27 تاتۆی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كردووه‌
وێنە "بە عەلاگەی خۆڵیشەوە هەر سێكسیم"
دەرمانی کێش دابەزین سودبەخشە یان مەترسیدار
وێنە: سەرۆکەکانی جیهان ببینە لە کاتی گریان دا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە