مالیکی، وەرهەمە گەورەکەی بارزانی !
PM:03:15---24-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین: دیار ئەحمەد مەجید

پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت (بە هانووی تڕ نانی جۆیە) ئەگەر بەهانووی تڕ نانی جۆبێت ئاساییە، بەڵام ئەوی بارزانی فەرموەیەتی ئەگەر مالیکی ببێتەوە دەوڵەتمەدار ئەوا ئێمە دەوڵەت ڕادەگەیەنین ئاخر لەم قسەیە چروکتر هەیە لە مێژووی قسەی سیاسیدا ؟؟؟

ئاخر تۆ خۆت بەسەرۆکی هەرێم بزانیت و بەتەمای دەوڵەت بیت، ئەوە هەموو عەقڵیەتت بێت قەزییەیەکی گەورەی سەدان ساڵەی لەدەستچووی نەتەوەکەت لەگەڵ شەخسێك بەراورد بکەیت لە کاتێکدا مالیکی لەدوای ڕوخانی سەدام خۆی و جانتاکەی میوان بوون لە بنکەو بارەگاکانی سەری ڕەش !!!

ئاخر ماقولە ساڵ دوازدە مانگە هەر دوازدەکەی ریکلام بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی بکەیت، کەچی لەحەقیقەتدا بۆ مانەوەو بەرژەوەندی خۆتان خێڵەکەتان و پارتەکەتان یاری بە چارەنووسی میللەتەکەت بکەیت هەندە قەزییەی دەوڵەت لات سوك و چروك بێت بەراورد بکەیت بە شەخسێك لە کاتێکدا گەورە بوونی مالیکی لەسەر دەستی جەنابتان بووە جەناب ؟؟!!

لە کۆتاییدا وەبیرتان دەهێنمەوە زۆر دەمێکە دەڵێین دەبێت خەڵکی کوردستان دەبێت لە سیناریۆکانی بارزانی بەناوی دروستکردنی دەوڵەتی کوردییەوە بە ئاگابن کەچی پێتان دەوتین جەماعەی ئاخوندهای ئێران دژی بارزانین کە دەیەوێت دەوڵەت ڕابگەیەنێت، لە حەقیقەتدا دەبێت بزانن گەمەی دەوڵەتی کوردی دەزانن چی بوو.

داگیرکردنی کورسی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆك وەزیران.
لیدانی حەقل لە نێوان ڕۆژئاواو باشور، واتا دابراندنی کوردستانی ڕۆژئاوا لە باشور.
لێدانی بۆری نەوت بۆ تورکیا و داهاتەکەی بۆ گیرفانی بنەماڵە.
هێنانی سوپای داگیرکەرو تیرۆرستی تورکیا بۆ سەر خاکی کوردستان.
ناردنی نەوت بە قاچاغ نەك بەرێگەی سۆمۆ تا ارگەستە ئەوەی کە پارتی ئاواتەکەی هاتەدی توانیان بڕە بودجەی هەرێمی کوردستانیان لە بەغدا ببڕدرێت بۆ ئەوەی لەرێگەی ناردنی قاچاخەوە داهاتەکەی لە نێوان مام و برازا وەك ئەوەی کە ئێستا کەس نازانێت چی لێدێت و بۆ کوێ دەچیت، تا کار بگاتە ئەوەی خەڵکی کوردستان بۆ وەرگرتنی موچەکانیان لە چلەی زستاندا نیوو موچەی چلەی هاوینی ڕابردوو وەرگرێت.

ئیتر باسی داهاتی خاڵی گومرگی ئیبراهیم خەلیل و داهاتی پارێزگاکانی زۆنی زەرد ناکەم کە چی لێ دێت و بۆ گیرفانی کام کوڕو کورەزاکانی جەنابی سەرۆکی پارتی دەچێت.

جا ئەوە ئەگەر باسی ئەو هەموو گەندەی و دزی و بازرگانییە بکەین ئەوا دەبێت دەیان جەڵد کتێبی هەزارو یەك شەوی خیانەتتان بنووسینەوە کە خوێنی ئەم میللەتە چەوساوەیەتان مژیوە.

باقی وەسەم ............



‎کابینەکەی دکتۆر میران
لاهور و ئەوانیدیكە:
دوو دیمەنی ساتی ناشتنی نەوشیروان مستەفا
قایمقامی سلێمانی بۆ وادەكات؟!
پەرلەمان با لەکەرکووک کۆببێتەوە:
پێشنیارێک بۆ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم
چەند سەرنجێك لەسەر قسەكانی فەرەیدون عبدالقادر
پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان
لە دژی دادوەری حیزبی : (کورە لە ئاگر گەرمتر)
دەستەی دەستپاکی ... بۆ وا بێ باکی ...؟؟
بۆ ئەوەی چەواشەكارییەكانی پارتی سەبارەت بە ئاڵا دەرخەین
بۆ جاش هونەرمەندو بیرۆکەدزانی کورد ئایدل
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە