گەندەڵی دادگا : دوای بەهانە پێگرتن .. پاکانە وەرگرتن
PM:08:41---30-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین: سۆران محەمەد غەریب

پاش لێشاوی ئاشکراکردنی لاپەڕەکانی گەندەڵی کە لە (سۆشیال میدیا)ی(لڤین) بڵاوم کردۆتەوە لەبارەی ئەو دادوەرانەی کە تێگلابوون و دەستیان هەبوە لە نادادپەروەری کردن بە شێوەی جۆراو جۆر ، ئەم جۆرە ئاراستەیەی من گرتبومەبەر بە ناشیاو و ناپەسەندیان لە پێنوسدا . بۆ ئەمەش چەندین ڕێگایان گرتەبەر بۆ مەبەستی بێدەنگ کردنم و پەردە پۆش کردنی گەندەڵیەکانیان . هەرەوەها پەنایان بردە بەر فشار تا لە ڕێگای بەرپرسانەوە بێدەنگم بکەن ، بەڵام من وایدەبینم کاتێک مرۆڤ باوەڕی بە کارێکە دەبێت هەر ئەوە بکات نەک ئەوە بکات کە کەسێکی تر یان هێزێک لەسەروو خۆیەتی پیی دەڵێت بیکات ، چونکە من وەکو خۆم کەسێتی بەهێز لەوەدا دەبینمەوە کە مرۆڤ خۆی هەر خۆی بێت نەک نەوەک ببێتە دەستکێش بۆ کەسانی تر .

لە سکاڵا جوڵاندنەکەی (یەکێتی دادوەرانی کوردستان – لقی سلێمانی) و دواتر بە دەست هێنانی بریکارنامەی (یەکێتی دادوەرانی هەرێم) دەریخست ... ئەوانە کێن خۆیان کردۆتە دەستکێش یان پەنا دەبەنە بەر ئامرازی تر بۆ بەرگری کردن لە خۆیان بۆ پەردەپۆش کردنی گەندەڵیەکانیان ..! ئەو سکاڵایە بە سکاڵای هەموو دادوەرانی نابینم ، چونکە زۆرێک لە دادوەران بێ بەرین تا ئەو ئەندازەیەی نەک سکاڵاکە بە پەسەند نابینن ، بەڵکو لە دژی ئەو جۆرە کار و کردانەن کە بەرامبەرم پەیڕەو کراوە .

ئەوسکاڵایە لە لایەن دوو دادوەرەوە جوڵێندراوە کە گەندەڵیان لەسەر بوە .هیچ چارکی تریان نەما و پەنایان بردە بەر تۆمارکردنی سکاڵا لە دژم و یەکێتی دادوەرانیان بەکارهێنا بۆ ئەم مەبەستە . تا خۆیان نەخەنە ڕوو و دەرنەکەون . چەندین بەڵگەشم هەیە . کە ئەمانەن :
١- سکاڵای جوڵێندراو لە دژم  لە لایەن یەکێتی دادوەرانی کوردستان – لقی سلێمانی لەبەرواری ٢٩ / ١١ / ٢٠١٦ بوە ، بەڵام ئەو دادوەرانەی گەندەڵیان لەسەر بوە کە لە بەڵگەکاندا دیارن کێن و بە چی تێوەگلاون پایەیان لەناو داگاکاندا سەرۆکی دادگا و جێگرە کە ئێستا سکاڵام تۆمارکردوە لە دژیان لە دەستەی دەستپاکی و بە ئاشکرا ناویانم ڕاگەیاندوە ، چونکە ئەوە لەسەر داوای خۆیان بوە سکاڵا بکەم و ئەم شێوازە پەیرەو بکەم هەر وەکو لە وتەکانی (بەڕێز وتەبێژی یەکێتی دادوەران- لقی سلێمانی) هاتبوو. ئەم دادوەرانە لە ڕێگای کەسێکەوە کە خۆیان و منیش باش دەزانین کێیە بەردەستی خۆیانە لە هەوڵدا بوون بۆ بێدەنگ کردنم لەڕێگای ڕاسپاردنەوە . ئەو کەسە زیاتر لە ساڵک هاموشۆی دەکرد بۆ ئەو شوێنانەی بەرپرسانی لێبون تا ببنە ڕێگر لەبەردەم نوسین و بڵاوکراوەکانم ، سەرئەنجام لەم هەوڵەیان شکستیان خوارد و بۆیان نەچوە سەر .

٢- گرتنەبەری ڕێگایەکی تری نەگریس و لاساری تر ، ئەویش پەنابردنەبەر بڕینی بژێوی و ژیانم .. وەنەبێت ئاگاداری جموجۆڵی ئەو دادوەرە گەندەڵانە نەبم . هەر ساڵ پار چەند کۆبونەوەیەکی فراوان لە دژم بەسترا بە سەرپەرشتی ئەو دوو دادوەرەی گەندەڵیان لەسەرە لەهۆڵی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی . ئەویش بە مەبەستی ئەوەی بێدەنگم بکەن . لە کۆبونەوەکەدا یەکێک لەو دادوەرە گەندەڵانە کە خۆی و خوا و من و تەواوی ئەو دادوەرانەش لە کۆبونەوەکەدا ئامادە بوون دەزانن کێیە .. وتبوی : (دەبێت پارێزەر سۆران بێدەنگ بکرێت بەوەی هیچ دادوەرێک داوای نەبینێت ، چونکە هەر شتمان لەسەر بڵاو دەکاتەوە) هەر لە ناو کۆبونەوەکەدا چەند دادوەرێک هەستابون و ڕا و سەرنجی خۆیان ڕاگەیاندبوو . هەندێکیان وتبویان : (ئەمە کارێکی نایاساییە و دەبێت ئەم بڕیارە بە یاسا بێت نەک بە ڕای تاکە کەسی) .تیایاندا هەبوو وتبوی : (هەر دادوەرێک خۆی بە خاوەنی ئەو گەندەڵیانە دەزانێت کە ناوبراو بڵاوی دەکاتەوە دەتوانێت خۆی وەڵام بدات و ناکرێت گشت دادوەران بکرێنە ڕکابەر و لە دژی ناوبراو بوەستن) . لەمەشیان مایەپوچ دەرچون .

٣- لە دوای ڕاگەیاندنی ڕاگەیاندراوێک لەسەر ئەوەی ئەو دادوەرانەی کە سەرۆک و جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاسایشیان بەکارهێنابوو بۆ گرتن و دەست بەسەراگرتنی ئەو دوو فەرمابەرەی ناو دادگا ، لەبەر ئەوەی لە ڕێگاکانی پەیوەندی کردنەوە قسەی ناشیاویان بە سەرۆک و جێگری دادگا وتبوو . دەمەوێت بڵێم کە ئەمە بوە بەهانە و سکاڵایان لە دژم جوڵاند فشاریان خستە سەرم بۆ بێدەنگ کردن و وەستانم لە نوسینەکان و گەندەڵیەکان . بەڵگەش لەسەر ئەمە ئەم بەڵگەیەی خوارەوەیە کە تیایدا هاتوە دەبێت واژوو لەسەر ئەو (پاکانە)یە بکەم بەوەی کە هەرچیەکم بڵاوکردۆتەوە لە ڕابرودا هەموی ئاکامی هەڵە تێگەیشتن بوە . ئەمەش تەواو نادروستە و ژیربێژیانە نیە بەوەی لەبەرامبەر بەڵگەیەکی نوسراودا دەبێت چ هەڵە تێگەیشتنێک هەبێت . بەمەش ملم نەدا و سوربونی خۆم ڕاگەیاند تەنانەت مامۆستای گەورەم دادوەری بەڕێز(عوسمان قادر) کە سەرۆکی دادگا بوە لە پێشودا خودی خۆی پێی ڕاگەیاندم ئەو دادوەرانە سورن لەسەر وەرگرتنی ئەو واژو کردنە لەسەر ئەو (پاکانە)یە . وتبویان ئێمە سکاڵامان لەسەر نابێت ئەگەرئەو نوسراوەمان بداتێ ... بۆ زانیاری خوێنەری بەڕێز ئەو دادوەرانە لە ٢٩ / ١١ / ٢٠١٦ تا ١٩/ ١٢ / ٢٠١٦ لە هەوڵی بەردەوامدا بون تا بەم کارە هەستم م بەڵام ئامادە نەبوم لەسەر واژوو کردنەکە ، لێرەدا پرسیارەکە ئەمەیە ... ئەگەر ئەو دادوەرانەی بەڵگەکانی گەندەڵیان لەسەرە  دڵنیان لە خۆیان کە پەرێز پاکن ...؟؟ ئەم پاکانەیەیان بۆ چیە ..!؟

 ئەمەی خوارەوە وێنەی ئەو پاکانەیەیە کە ئامادە نەبوم واژوی لەسەر بکەم و بیبینن .



‎کابینەکەی دکتۆر میران
لاهور و ئەوانیدیكە:
دوو دیمەنی ساتی ناشتنی نەوشیروان مستەفا
قایمقامی سلێمانی بۆ وادەكات؟!
پەرلەمان با لەکەرکووک کۆببێتەوە:
پێشنیارێک بۆ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم
چەند سەرنجێك لەسەر قسەكانی فەرەیدون عبدالقادر
پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان
لە دژی دادوەری حیزبی : (کورە لە ئاگر گەرمتر)
دەستەی دەستپاکی ... بۆ وا بێ باکی ...؟؟
بۆ ئەوەی چەواشەكارییەكانی پارتی سەبارەت بە ئاڵا دەرخەین
بۆ جاش هونەرمەندو بیرۆکەدزانی کورد ئایدل
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە