شاخداری، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، بەرد دێنێتە جەواب!
PM:06:42---09-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 19052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین: نیاز حه‌مید

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، سەلاحەدین بەهائەدین ، دەبوو لە جیاتی ئەم رستەیە، کە بۆ مەراییکردن بۆ پارتی درکاندی " ئەنجامدانی كۆبونەوەی 19ی ئابی پەرلەمانی كوردستانی هەڵەیەكی زۆر شاخدار بوو " ، دەبوو بیوتایە:

- نایاسایی لەم وڵاتە گەرورەترین روەتی شاخدارە.

- کۆدەتا بەسەر پەرلەمان گەورەترین کاری قێزەوەنی شاخدارە.

- تاڵانکردنی سەدان ملیار دۆلار تاڵانێکی شاخدارە و بێنەزیرە لە جیهاندا.

- کۆنترۆڵکردنی جومگەکانی دەسەلات لای پارتی ، دیکتاتۆرییەتێکی شاخدارە.

- لە هەمووشی گرنگتر، تیرۆرکردنی مامۆستا هۆشیار ، گەورەترین تیرۆری شاخدارە.

لە جیاتی فرمێسک رشتن بۆ جەلاد ، دەبوو لایەکت لە قوربانی بکردایەتەوە.

تۆ بۆچی ئەوەندە جورئەتت نییە ، راستیی بڵێیت؟!. بۆچی بۆ پرسێکی وەک سەرۆکی پەرلەمان ، کە پشکی گۆڕانە، بوێرانە سەر بەرز ناکەیتەوە بەرامبەر نەوشیروان مستەفا قسەیەک بکەیت؟!، چما شەرمەزاریی؟!.

تۆ کە نەتوانی داکۆکی لە مافی منداڵەکانی مامۆستا مەلا هۆشیار بکەیت ، هەقی ئەوەت نییە قسە لەسەر هیچ پرسێکی دیکە بکەیت ، کەی مافی ئەو ماڵباتە مەزلومەتان گەراندەوە ، وەرەوە ناو خەڵکی ، لەو هەق وەرگرتنە مەوەستە ، هەقت بەسەر کاری دیکەوە نەبێت، چونکە ئەوە بۆ ئێستا کاری تۆیە.

دکتۆر یوسف، هۆکاری نەهامەتی خەڵکی نییە ، بۆچی راست ناڵێیت؟!، بەڵکو خاوەنی تاکە پۆستێکە کە لە کوردستاندا، شەرعی بێت .
دەبوو هەموو پشتیوانی ئەو تاکە پۆستە شەرعییەبواین ، نەک وەستانەوە لە دژی.




زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە