دوو کۆڵبەر بە گولەی هێزە ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵات کوژرا
PM:02:03---13-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 825 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
لە ئاکامی دەستڕێژیی گولـلەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەیەکی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کۆڵبەری دیکەی کورد کوژران.

ئاژانسی هەواڵی کوردپا بڵاویکردەوە، لە شاخی"هەرەول"ی سنوری شاری سەڵماس کە دەکەوێتە نێوان سنوری ئێران و تورکیاوە، هیزە ئەمنییەکانی ئێران چوار کۆڵبەری کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لەئاکامدا دوو کۆڵبەریان بە ناوەکانی "خوسرەو کازمی" تەمەن ٤٢ ساڵ و "داریوش پاشایی" تەمەن ٣٥ ساڵ کوژران.

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسەکە، خوسرەو کازمی خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە، داریوش پاشایی خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی خۆڕخۆڕەی شاری سەڵماسن.

لەڕووداوەکەدا کۆڵبەرێکی تری کورد بە ناوی "ئازاد مامەدی" خەڵکی گوندی "دێرک" بە سەختی بریندار بووە و یەکێکی تریش بە ناوی حیکمەت کە خەڵکی گوندی"وەڕک"ە دەستبەسەر کراوە.

لە سێ هەفتەی ڕابردوودا، ١٣ کۆڵبەری کورد بە هەرەسی بەفر و تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە ئەمنیەکان کوژران و برینداربوون.

بەپێی ئامارێکیش لە ساڵی ٢٠١٦دا، ٤٩ کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەستداوە کە ٤١ کۆڵبەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژران و ٤٧ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.



هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ژێرە بەڕەی نۆکانی خستە سەر بەڕە
عادل موراد: 30 حوزه‌یران دوباره‌ نابێته‌وه‌
سلێمانی‌: فرۆشتنی‌ ئاژه‌ڵ و گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
شەڕڤانان سێ گوندی دیکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە
ئاسایشی ڕاپەڕین: دوو کەس بە 47 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکران
لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی سبەینێی حکومەت بڵاو دەکاتەوە
یەکێتی: هەڕەشەکانی پارتی و گۆران قبوڵ ناکەین
پەرلەمانتارێک: بارزانی بووەتە نوکتەی فەیس بووک
پلانی داهاتووی یەکێتی بۆ سکرتێری گشتی بەم شێوەیە دەبێت
بزانە بەرهەم ساڵح داوای چی لە کۆسرەت ڕەسوڵ و بافڵ تاڵەبانی کردوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە