برایەکی ئازاد جوندیانی: باوكمان لە دامەزرێنەرانی پارتییە و دەچینەوە سەر ڕێچکەی خۆمان
PM:02:37---13-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 26414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامی یەدەكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كە ماوەی چەند رۆژێكە دەستی لە حزبەكەی كشاندۆتەوە، دەچێتە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و لەوێ دەستبەكار بێت.

هەڵگورد جندیانی برای ئازاد جندیانی بە میدیاکانی پارتی وتووە"دەستلەكاركێشانەوەكەی كاك ئازاد كۆتاییە و گەڕانەوەی بۆ نییە، ئەمە بڕیارە و كارتی گوشاری حزبی و دارایی نییە، چونكە دوای 40 ساڵ لە خەبات لە نێو یەكێتی، هیچ بەرژەوەندییەكی دارایی نییە".

براكەی جندیانی باسی كاری داهاتووی براكەی دەكات و دەڵێت "كاك ئازاد لە خەباتی سیاسی و كوردایەتی بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان بەردەوام دەبێت، ئێمە باوكمان سەركردە بووە لە كۆماری كوردستان و شۆڕشی ئەیلول، كەسێكی پێشكەوتنخواز بووە و خەباتی ئەو بۆ كوردایەتی و سەربەخۆیی بووە، بۆیە كاك ئازادیش درێژە بەو خەباتە دەدات".

هەڵگورد جندیانی، كە بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان، لەبارەی پەیوەندیكردنی براكەی بە پارتییەوە باسی لەوەکردوە"كاك ئازاد لە خەباتی سیاسی دانابڕێت هەروەكو خۆی لە روونكردنەوەكەدا باسی كردووە، ئەو و هەموو خانەوادە و خزمانی ئێمە ئازادن چ رێچكەیەكی سیاسی و حزبی هەڵدەبژێرن، باوكمان لە دامەزرێنەرانی پارتییە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە لەسەر شێوازی ئیشكردنی".

بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، ئازاد جندیانی لەسەر ئاستی باڵای پارتی داوای لێكراوە كاربكات، ئەگەری زۆرە كەیسی سەربەخۆیی و گشتپرسی لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەربگرێت، بەوپێیەی پەیوەندی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەهۆی بنەماڵەكەیانەوە هەمووكات باش بووە.





وەزارەتی ئەوقاف تێچووی حەجی هەر حاجییەکی ڕاگەیاند
پۆلیسی‌ دارستان: 5 ڕاوچی دەستگیرکران
قوباد تاڵەبانی: پێشمەرگە ئاڵای کوردستان لە کەرکوک دەپارێزێت
ئاڵا تاڵه‌بانی: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک دەستورییە
نەجمەدین کەریم: ئاڵای کوردستان دژی هیچ نەتەوەیەک نییە
پارێزگاری سلێمانی: شوێن بۆ دەستگێڕو عارەبانەچییەكان دابین دەكەین
وەزارەتی پێشمەرگە: نیگەرانین لە کارەکانی پەکەکە
فراکسیۆنی پارتی: سوپاسی نەجمەدین کەریم دەکەین
گۆرانکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە دوا دەکەوێت
یەکێتی: تورکیا دەوڵەت بۆ بارزانی لە هەولێر و دهۆک دروست دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە