مانگی نیسان تورکیا ریفراندۆم ئەنجام دەدات
PM:01:42---14-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 794 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین
سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردوغان یاسای ھەمواركردنەوەی دەستووری وڵاتەكەی واژۆ كرد و بۆ حكومەتی نارد.

پرۆژەی ھەمواركردنەوەی دەستوور بە ھاوبەشی ھەر یەك لە پارتی دەسەڵاتداری توركیا داد و گەشەپێدان ـ ئاكپارتی و پارتی ئۆپۆزسیۆنی بزووتنەوەی نەتەوەیی ـ مەھەپە ئامادە كرا و رۆژی 20 كانوونی دووەمی رابردوو بە دەنگی پەرلەمانتارانی ھەردوولا پەسندكرا.

ئەردۆغان ئەمڕۆ ھەینی  یاسی ھەمواركردنەوەی دەستووری ئیمزا كرد و بۆ حكومەتی نارد كە بە پێی یاساكانی توركیا لە رۆژنامە بڵاو دەكرێتەوە و دوای 60 رۆژ دەخرێتە راپرسی كە دەكاتە رۆژی 16 نیسانی داھاتوو.

بە پێی ھەمواری دەستووری توركیا، سیستەمی حوكم لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی دەگۆڕێت، كە پرۆژەی ھەمواركردنەوەی دەستوور بە ھاوبەشی ھەر یەك لە پارتی دەسەڵاتداری توركیا داد و گەشەپێدان ـ ئاكپارتی و پارتی ئۆپۆزسیۆنی بزووتنەوەی نەتەوەیی ـ مەھەپە ئامادە كرا.

بە پێی دوایین راپرسی كە رۆژی 4 شوباتی 2017 بڵاوكرایەوە، 58.2% دەنگدەرانی توركیا دەستووری نوێ رەت دەكەنەوە و تەنیا 41.2% بە بەڵێ دەنگی پێ دەدەن.

ھەر لەم راپرسییەدا 68.7% دەنگدەرانی مەھەپە بە "نا" دەنگ بە ھەمواركردنەوەی دەستوور دەدەن، لە كاتێكدا حزبەكەیان ھاوبەشی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای ھەمواركردنەوەی دەستوورە.

دانیشتنەكانی پەرلەمانی توركیا بۆ ھەموار كردنەوەی دەستوور چەندین شەڕە قسە و شەڕی دەستەویەخە لێكەوتەوە، كە دواترینیان شەڕی دەستەویەخەی ژنە پەرلەمانتاران بوو.

ھەر لەم شەڕەدا دوو ژنە پەرلەمانتار كەوتنە خوارەوە، پاش ئەوەی ژنە پەرلەمانتەرێكی بێ لایەن بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بەرامبەر ھەمواركردنەوەی دەستوور دەستەكانی خۆی بەو مێزەوە كەلەپچە كرد كە بۆ پێشكەش كردنی لێدوان و گوتار دانراوە.



رۆیته‌رز: دوو ئه‌فسه‌ری پێشووی سه‌دام جێگه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌گرنه‌وه‌
ژنه‌ رۆژنامه‌نووسه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ش گیانی له‌ ده‌ستدا
میدیاكانی سعوودیه‌: دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ مه‌ككه‌ پووچه‌ڵ كرانه‌وه‌
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كوژرانی به‌غدادی نییه‌
فه‌له‌كناسێكی مه‌غریب: ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ مه‌ككه‌ مانگ ده‌بینرێت
وێنه‌كێشی دادگاكان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی بۆ CNN رووماڵ ده‌كات
كه‌نه‌دا له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م داواكردنی وڵاتینامه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌
سويد: ئافره‌تان كه‌متر له‌ پياوان مووچه‌ وه‌رده‌گرن
‌پۆلیسی بەریتانیا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه‌ی له‌نده‌نی راگه‌یاند
عه‌بادی: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا رزگاركردنی موسڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە