هۆشداری دەدرێتە ئازاد جوندیانی
PM:04:59---14-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 38065 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان داوا لەئازاد جندیانی دەكات وریا بێت و تكای لێدەكات بیر لەسەنگەر گواستنەوە نەكاتەوە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتو و سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حزبە لەپەرلەمانی كوردستان لە فەیسبوكی خۆی بڵاویكردۆتەوەو نوسیویەتی: ئازاد جندیانی وریابە، چۆن ناوت ئازادە ئاواش ئازادیت خۆت وتەنی بەچ شێوازێك درێژە بەخەباتی كوردایەتی دەدەیت، چونكە مەرج نییە خزمەتی گەل و وڵات و دیموكراسی تەنها لەڕێی حزبەوە بێت، دەكرێت وەك شوێن پەنجەت هەر دیار بێت یاخود سەنتەرو رێكخراوێك لەبواری فكری و سیاسی دروست بكەیت.

ئەبوبەكر هەڵەدنی دەشڵێت: تكای برایانەم ئەوەیە بیر لەسەنگەر گواستنەوە نەكەیتەوە، چونكە نەریتێكی ناشیرینی حزبایەتییە لەكوردستانداو زۆربەی حاڵەتەكانیش بۆ ئیمتیازیات و دەسكەوتی مادی و پلەو پۆست بوە نەك لەسەر جیاوازیی فكری و تێڕوانینی سیاسی كە تۆش بێ نیازی لەم شتە بچوكانە، دوای ئەو هەموو ماندوبونە كاتی پشودان و لاكردنەوە لە خێزان و خانەوادەكەت هاتوە.

ئاماژەشی كردوە، ئاواتی گەورەت كە پرسی سەربەخۆییە، بەئەمانەتەوە یەكێتی لە هەشتاو چوارەوە دروشمی مافی چارەی خۆنوسینی هەڵگرتوە، ئامانجێكی پیرۆزە چەندین شێوازو رێگا هەن بۆ خزمەتكردن بەم دۆزە، پرسی سەربەخۆییش خواستی كەسێك و حزبێك نییە بەتەنها، بەڵكو خواستێكی نیشتمانی و نەتەوەیی هەموو كوردێكی دڵسۆزو سەر راستە.



یەكێتی وەڵامی عەبادی دەداتەوە
هاتووچۆی هه‌ولێر هاوڵاتیان ‌ئاگاداردەكاتەوە
كه‌نه‌دا: پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌چوو
یەکگرتوو: لە پرسەی ڕێکخەری گۆڕاندا بێڕێزیمان بەرامبەر کرا
سۆران عومەر یادگارییەکی خۆی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا دەگێڕێتەوە
زۆرینەی كورد دەنگی بە رۆحانی داوە
ڤیدیۆ: بزانە کێ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی بەهۆی کۆچکردنی نەوشیروان مستەفاوە هەڵوەشاندەوە
ئاسایش ده‌ستگیركردنی كه‌سێك راده‌گه‌یه‌نێت
عادل موراد: زۆر كەس كاكە نەوە ناناسن
ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە