ریفراندۆمەكەی دەستوری توركیا لە لێواری رەتكردنەوە دایە
PM:12:31---15-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 1478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بە پێی دوایین راپرسی لەسەر ریفراندۆمەكەی دەستووری توركیا 45.7% بە نا دەنگی پێدەدەن و لە بەرامبەر 43.7% بە بەڵێ دەنگی پێدەدەن.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە راپرسییەكە لە لە لایەن كۆمپانیا گەزیجی لە رۆژانی 4 و 5 شوبات ئەنجامدراوە و 2860 كەس لە 24 پارێزگا و 85 ناوچە و 135 گوند بەشداری راپرسییەكە بوون.

10.6% بەشدارانی راپرسییەكە ھێشتا بڕیاریان نەداوە بە چ شیوازیك دەنگ بدەن. سەرۆكی كۆمپانیای توێژینەوەی گەزیجی لەمبارەوە دەڵێت "ئەوانەی بڕیاریان نەداوە، چارەنووسی ریفراندۆمەكە دیاری دەكەن. ئەگەر ریژەی بەشداریكردن بەرز بێت، ئەگەری رەتكردنەوەی ھەیە. بەڵام ئەگەر رێژەی بەشداریكردن كەم بێت، ئەگەر بەرزبوونەوەی دەنگی بەڵێ لە ریفراندۆم ھەیە".

بە پێی راپرسییەكی پێشتری ئەم كۆمپانیە، 58.2% بەشدارانی راپرسییەكە بە "نا" وەڵامییان داوەتەوە و 41.2% بە "بەڵێ" بەشداری لە ریفراندۆمی دەستوور دەكەن.

بە پێی ھەمواری دەستووری توركیا، سیستەمی حوكم لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی دەگۆڕێت، كە پرۆژەی ھەمواركردنەوەی دەستوور بە ھاوبەشی ھەر یەك لە پارتی دەسەڵاتداری توركیا داد و گەشەپێدان ـ ئاكپارتی و پارتی ئۆپۆزسیۆنی بزووتنەوەی نەتەوەیی ـ مەھەپە ئامادە كرا.

ھەر بە پێی ئەم سیستەمە نوێیە، پۆستی سەرۆك وەزیران ھەڵدەوەشێتەوە و سەرۆك كۆمار بۆ یەكەمجار لە مێژووی كۆماری توركیا دەتوانێت كاری سیاسی بكات و حزب پێك بھێنێت و بەڕێوەی ببات و لە دەسەڵاتێكی تەشرفاتیەوە دەبێتە دەسەڵاتی یەكەمی جێبەجێكار و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان.

ئەردۆغان رۆژی 10 شوبات یاسای ھەمواركردنەوەی دەستووری ئیمزا كرد و بۆ حكومەتی نارد و رۆژی 16 نیسانی داھاتوو دەخرێتە بەر دەنگدانی گشتی.

دانیشتنەكانی پەرلەمانی توركیا بۆ ھەموار كردنەوەی دەستوور چەندین شەڕە قسە و شەڕی دەستەویەخە لێكەوتەوە، كە دواترینیان شەڕی دەستەویەخەی ژنە پەرلەمانتاران بوو.

ھەر لەم شەڕەدا دوو ژنە پەرلەمانتار كەوتنە خوارەوە، پاش ئەوەی ژنە پەرلەمانتەرێكی بێ لایەن بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بەرامبەر ھەمواركردنەوەی دەستوور دەستەكانی خۆی بەو مێزەوە كەلەپچە كرد كە بۆ پێشكەش كردنی لێدوان و گوتار دانراوە.

پرۆژەی ھەمواركردنەوەی دەستووری توركیا بە ھاوبەشی ھەر یەك لە پارتی دەسەڵاتداری توركیا داد و گەشەپێدان ـ ئاكپارتی و پارتی ئۆپۆزسیۆنی بزووتنەوەی نەتەوەیی ـ مەھەپە ئامادە كراوە، بەڵام بە پێی راپرسیەكان زۆرینەی دەنگدەرانی مەھەپە لە دژی ھەمواركردنەوەی دەستوور دەنگ دەدەن.



ئه‌سه‌د: ترەمپ ڕێگری لە تیرۆرستەکان دەکات بچنە ئەمریکا
ئەمریکا داوای رەوانەكردنی ھێزی وشكایی بۆ سوریا دەكات
پێنتاگۆن: چەکدارانی داعش رەققە جێدەهێڵن
ڤیدیۆ: بزانە منداڵێکی لە ئیدلب هاوری چی دەکات
حزبوڵڵا ھێڵی سور بۆ ترەمپ دیاری دەكات
وڵاتانی كەنداو ڕولەکڕینی فرۆکەی جەنگی دەکەن
وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا روویان لە كڕینی چەك كردووە
خان بێزاره‌ له‌ میوان
مێژوونووسێك: تره‌مپ ته‌نیا 199 رۆژ له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێنێته‌وه‌
تره‌مپ: سه‌یری كه‌ن شه‌وی رابردوو چی له‌ سوید روویدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە