ئەمریكا ژمارەی كوژراوانی داعش ئاشكرا دەكات
PM:01:55---15-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 911 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئەمریکا لە عێراق ئاشکرای کرد، بەدرێژایی دوو ساڵ و نیوی شەڕی داعش لە عێراق و سووریا، زیاتر لە 60 هەزار چەکداری داعشیان کوشتووە.

جەنەڕاڵ رەیمۆند تۆماس فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی چەکدارانی داعش لە چەند مانگی رابردوو زیادیکردووە، ئەمەش بەهۆی ئەو پێشڕەوییانەی هێزەکانی عێراق و سووریای دیموکرات لە سووریا ئەنجامیان داون.

ئەو جەنەڕاڵە ئەمریکییە ئەوەشی خستەڕوو، بەدرێژایی دوو ساڵ و نیوی شەڕی داعش لە عێراق و سووریا زیاتر لە 60 هەزار چەکداری داعش کوژراون، ئەمە لە کاتێکدایە هێزەکانی عێراق بەهاوکاری هێزی هاوپەیمانان زیاتر لە نیوەی شاری موسڵیان کۆنتڕۆڵکردووە و هێزی سووریای دیموکراتیش لە پێشڕەوییەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری رەققە بەردەوامە.



رۆیته‌رز: دوو ئه‌فسه‌ری پێشووی سه‌دام جێگه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌گرنه‌وه‌
ژنه‌ رۆژنامه‌نووسه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ش گیانی له‌ ده‌ستدا
میدیاكانی سعوودیه‌: دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ مه‌ككه‌ پووچه‌ڵ كرانه‌وه‌
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كوژرانی به‌غدادی نییه‌
فه‌له‌كناسێكی مه‌غریب: ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ مه‌ككه‌ مانگ ده‌بینرێت
وێنه‌كێشی دادگاكان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی بۆ CNN رووماڵ ده‌كات
كه‌نه‌دا له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م داواكردنی وڵاتینامه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌
سويد: ئافره‌تان كه‌متر له‌ پياوان مووچه‌ وه‌رده‌گرن
‌پۆلیسی بەریتانیا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه‌ی له‌نده‌نی راگه‌یاند
عه‌بادی: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا رزگاركردنی موسڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە