سەرۆكایەتیی هەرێم: هیچ پۆستێک بە ئازاد جوندیانی نەدراوە
PM:02:25---15-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 34655 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات ئازاد جندیانی لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێنەسپێردراوە.

ئومێد سەباح وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ لڤین نێردراوە لەبارەی ئازاد جندیانییەوە دەڵێت "ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەك میدیا و ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وا بڵاو کراوەتەوە كاك ئازاد جوندیانی لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێ سپێردراوە".

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە"ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، داوا لە میدیا و ڕاگەیاندنەكان دەكەین بەر لەوەی هەواڵی لەمشێوەیە بڵاو بكەنەوە بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی هەواڵەكە بكەن".

ڕۆژی ١١ی شوباتی ٢٠١٧، ئازاد جندیانی، ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەستیلەکار کێشایەوە و لە نامەیەک کە ئاڕاستەی هەردوو جێگری سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی تری یەکیتی کردبوو ڕایگەیاند "ئه‌گه‌ر جه‌نابی مام جه‌لال له‌گه‌ڵماندا له‌ كایه‌كه‌دا بووایه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هه‌ر سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه‌ك، ئه‌م نامه‌یه‌ هه‌رگیز نه‌ئه‌نووسرا".

دوای دەست لەکاركێشانەوەی جندیانی بەشێک لە میدیاکان وابڵاویان کردەوە کە جندیانی نزیک بووەتەوە لە پارتی و لە سەرۆکایەتی هەرێمیش پۆست وەردەگرێت.



‌هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر دواخستنی ئۆپه‌راسیۆنێک رێككه‌وتن
هه‌ڵه‌بجه‌: ‌بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا
نێچیرڤان بارزانی کوردستان بەجێدەهڵێت
وەزیری تەندروستی پرۆژەی راوێژكاری خێزانی بەكار دەخرێت
هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا لەسەر ئەو ڕەخنانەی ئاراستەی گۆران دەکرا چی بووە؟
کاتژمێرەکانی کارەبای چەمچەماڵ زیادکرا
کۆسرەت ڕەسوڵ نەشتەرگەریەکی دیکەی بۆ ئەنجامدرا
ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا ئاشکرا کرا
ھەدەپە: كودەتای سەربازی لە توركیا روو دەدات
هۆشداری دەدرێت لە پێکدادانی هەرێم و بەغدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە