ئەمڕۆ 18 ساڵە ئۆجەلان لە زینداندایە
PM:04:33---15-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئه‌مڕۆ 18 ساڵ، به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان، تێده‌په‌ڕێت، ئۆجه‌لان له‌ 15 ی‌ شوباتی‌ ساڵی‌ 1999 به‌ پیلانێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و به‌ به‌شداری‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ چه‌ند وڵاتێك له‌ نایرۆبی‌ پایته‌ختی‌ كینیا ده‌ستگیركراو گوازرایه‌وه‌ بۆ توركیا، له‌و كاته‌شه‌وه‌ تا ئێستا له‌ زیندانی‌ دورگه‌ی‌ ئیمراڵی‌ زیندانی‌ كراوه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 2013 ش ئاگربه‌ستی‌ راگه‌یاندو گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی‌ توركیا كشانه‌وه‌، به‌هۆی‌ پابه‌ندنه‌بوونی‌ ئه‌نكه‌ره‌ به‌ ئاگربه‌سته‌كه‌وه‌، پرۆسه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد شكستی‌ هێنا.

15ی شوباتی ساڵی‌ 1999 ، به‌ پلانێكی هاوبه‌شی ده‌زگای هه‌واڵگریی چه‌ند وڵاتێك، عه‌بدوڵا ئۆجالان، رێبه‌ری‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، له‌نایرۆبی‌ پایته‌ختی‌ كینیا ده‌ستگیركراو ڕاده‌ستی توركیا كرا، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی‌ 1998، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و سوریا، تێكچوو , توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سووریا كرد به‌وه‌ی كه‌ پشتگیریی له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ ده‌كات و  هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی كرد دژ به‌ سوریا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سوریا ئۆجه‌لانی ناچار كرد ئه‌و وڵاته‌ به‌جێ بهێڵێت‌و  ڕوو له‌ ڕوسیا بكات، له‌وێشه‌وه‌ چووه‌ ئیتالیا و دواتریش چووه‌ یۆنان، دوای‌ ده‌رچوونیشی‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ یۆنان له‌ نایرۆبی‌ پایته‌ختی‌ كینیا ده‌ستگیر كرا.

دواتریش گوازرایه‌وه‌ بۆ توركیاو له‌ زیندانی‌ دورگه‌ی‌ ئیمراڵی‌ له‌نێو ده‌ریای‌ مه‌ڕمه‌ڕه‌ زیندانی‌ كراو پاشان سزای‌ له‌سێداره‌ دانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، دواترو له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ توركیا بۆ بوون به‌ ئه‌ندامی‌ له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا، سزاكه‌ی‌ كرا به‌ زیندانی‌ هه‌تا هه‌تایی‌.

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه‌ له‌ پارێزگای‌ روحا له‌دایك بووه‌، دوای‌ ناچاركردنی‌ به‌ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ خوێندنی‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌زانكۆی‌ ئه‌نكه‌ره‌، ساڵی ١٩٧٨ پارتی كرێكارانی كوردستانی له‌ناوچه‌ی‌ لیجه‌ی‌ ئامه‌د دامه‌زراندوه‌و له‌ ساڵی ١٩٨٤ یشه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری له‌ ناو توركیا و ئامانجیش له‌و كاره‌ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی‌ كورده‌ له‌ توركیا.

له‌ دوای‌ ساڵی ١٩٨٤ یش, په‌كه‌كه‌و توركیا وه‌ك هێزی سه‌ربازی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌و به‌ هه‌زاران كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه‌ كوژراون، به‌پێی‌ ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان زیاتر له‌ ٤٥ هه‌زار كه‌س له‌ شه‌ڕی‌ نێوان سوپای‌ توركیاو په‌كه‌كه‌دا كوژراون.

له‌سالێ 2013 ش له‌دوای‌ شكستهێنانی‌ چه‌ندین ئاگربه‌ستی‌ پێشووتر، قۆناغێك به‌ناوی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی له‌نێوان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان‌و حكومه‌تی‌ توركیا ده‌ستیپێكردو ئه‌نكه‌ره‌ راسته‌وخۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا كرد، دوای چه‌ند مانگێكیش له‌ گفتوگۆ، په‌كه‌كه‌ ده‌ستیكرد به‌ كشاندنه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی له‌ خاكی توركیا‌و حكومه‌تی توركیاش له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی چه‌ند یاسایه‌كی له‌سه‌ر مافی كورد په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی قۆناغه‌كه‌ وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ نه‌كران‌و دوای‌ پابه‌ندنه‌بوونی‌ ئه‌نكه‌ره‌، جارێكی‌ تر  شه‌ر و پێكدادان له‌ نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای‌ توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه‌و له‌ ئێستادا شتێك نه‌ماوه‌ به‌ ناوی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری.

دواتریش سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 7 ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2015 و  تێپه‌ڕاندنی‌ به‌ربه‌ستی‌ له‌ %10 ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان  و بۆچونی‌ هه‌ده‌په‌ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كه‌ خه‌ونی‌  ئاكه‌په‌و خودی‌ ئه‌ردۆغانه‌، هێنده‌ی‌ تر پرۆسه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ له‌ناو بردو ئێستا له‌ بری‌ چاره‌سه‌ری‌، پێكدادانی‌ نێوان گه‌ریلاو سوپای‌ توركیا به‌رده‌وامه‌، جگه‌له‌وه‌ش رۆژانه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیا به‌ ده‌یان لایه‌نگری‌ هه‌ده‌په‌و ده‌په‌په‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان:
* له‌ 4 ی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 1948 له‌ رۆحای‌ باكوری‌ كوردستان له‌ دایكبوه‌
* ده‌رچووی به‌شی یاسای زانكۆی ئه‌سته‌نبوڵ و به‌شی زانسته‌ سیاسییه‌كانی زانكۆی ئه‌نكه‌ره‌یه‌
* له‌ساڵی‌ 1978 پارتی كرێكارانی كوردستانی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ لیجه‌ی‌ ئامه‌د دامه‌زراندوه‌  
* له‌ ساڵی‌ 1984 خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی‌ توركیا ده‌ستپێكردوه‌
* جگه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رو رێبه‌ری په‌كه‌كه‌ هاوكات وه‌ك نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار ده‌ناسرێت
* له‌ 15 ی‌ شوباتی‌ ساڵی‌ 1999 به‌ پیلانێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ نایرۆبی‌ كینیا ده‌ستگیركرا
* له‌ ساڵی‌ 1999 ه‌وه‌ له‌ زیندانی‌ دورگه‌ی‌ ئیمڕاڵی‌ له‌ ده‌ریای‌ مه‌ڕمه‌ڕه‌ زیندانی‌ كراوه‌
*  له‌ زیندانداوه‌ دوو جار ئاگربه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا راگه‌یاندوه‌
* ئۆجه‌لان كۆنفیدراڵی دیموكراتی به‌ چاره‌سه‌ر ده‌زانێت بۆ پرسی‌ كورد له‌ توركیا



هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ژێرە بەڕەی نۆکانی خستە سەر بەڕە
عادل موراد: 30 حوزه‌یران دوباره‌ نابێته‌وه‌
سلێمانی‌: فرۆشتنی‌ ئاژه‌ڵ و گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
شەڕڤانان سێ گوندی دیکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە
ئاسایشی ڕاپەڕین: دوو کەس بە 47 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکران
لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی سبەینێی حکومەت بڵاو دەکاتەوە
یەکێتی: هەڕەشەکانی پارتی و گۆران قبوڵ ناکەین
پەرلەمانتارێک: بارزانی بووەتە نوکتەی فەیس بووک
پلانی داهاتووی یەکێتی بۆ سکرتێری گشتی بەم شێوەیە دەبێت
بزانە بەرهەم ساڵح داوای چی لە کۆسرەت ڕەسوڵ و بافڵ تاڵەبانی کردوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە