دەستلەکارکێشانەوە لە کابینەکەی ترەمپ بەردەوامە
PM:12:30---16-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 1593 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
كۆشكی سپی ئاشکرایکردوە ئه‌ندرۆ بازده‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی كار ده‌ستنیشانیكردبوو، كشاوه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌كه‌شی پاش ئه‌وه‌داوه‌ كه‌ زانیاری سه‌رنجڕاكێش ده‌رباره‌ی ژیانی تایبه‌تی و پیشه‌یی ئاشكرابووه.

ئه‌ندرۆ بازده‌ر، کاندید بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی كار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند" ده‌ست له‌ دیاریكردنم بۆ پۆستی وه‌زیری كار هه‌ڵده‌گرم".

باسی لەوەشکرد"هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئیداره‌كه‌ی تره‌مپدا خزمه‌ت ناكه‌م، به‌ڵام به‌ته‌واوی پاڵپشتی سه‌رۆك و تیمه‌كه‌ی ده‌بم".

شۆن سپایسه‌ر وته‌بێژی كۆشكی سپی به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه‌ ئه‌ندرۆ بازده‌ر كشاوه‌ته‌وه‌.

بازده‌ر ته‌نها ئه‌ندامی تیمی داهاتووی سه‌رۆكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كۆتایی به‌ كاندیدكردنه‌كه‌ی هاتبێت، ئه‌مه‌ وه‌ك سوكایه‌تییه‌ك به‌ سه‌رۆك ئه‌ژمارده‌كرێت چونكه‌ تائێستا تیمه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی پێكنه‌هێناوه‌. ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌یارێتی پێشووی دیموكراته‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ هه‌موو دامه‌زراندنی پله‌ باڵاكانی وڵات.

سیناتۆر كۆماریی ( ماركۆ رۆبیۆ ) به‌ ده‌ستهه‌ڵگرتنی بازده‌ر خۆشحاڵی ده‌ربڕی و وتی"به‌ كشانه‌وه‌ی بڕیارێكی باشیداوه‌".

دوای كه‌متر له‌ مانگێك له‌ وه‌رگرتنی كورسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، تره‌مپ دووچاری له‌مپه‌ر و گرفتی زۆر بووه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌تا به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری رێگه‌گرتن له‌ هاتنی هاووڵاتیانی 7 وڵاته‌ موسڵمانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای فیدراڵی ده‌ستیپێكرد و دواتر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (مایكل فلین) راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئێستاش كاندیدی وه‌زاره‌تی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ژماره‌یان (100 ) كه‌سه‌، بازده‌ر پێویستی به‌ ده‌نگی ( 51 ) كه‌س ده‌بوو تا ببێته‌ وه‌زیر، به‌ڵام زۆربه‌ی كۆمارییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ كۆی( 52 ) ده‌نگ پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌ندرۆ ده‌رنه‌بڕی، له‌وكاته‌شدا دیموكراته‌كان به‌ڵێنیاندا ئه‌وانیش ده‌نگی بۆ نه‌ده‌ن. بۆیه‌ به‌رله‌وه‌ی كورسییه‌ وه‌زارییه‌كه‌ وه‌ربگرێت جێیهێشت.



ئەردۆغان و سەدر پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
تورکیا و ئەمریکا لەسەر مەنبج گەیشتنە ڕێککەوتن
زانكۆی هارڤا‌رد له‌ فه‌توایی زانایه‌كی سعودیه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌
قه‌ڵه‌می كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌منیی ئیسرائیل له‌ ترسی سیخوڕ ده‌چنه‌ ژێر زه‌وی
سه‌عد حه‌ریری ده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان
رۆژنامه‌نووسێكی روسی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی نوێی كۆریای باكور بڵاوده‌كاته‌وه‌
تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری مۆبایله‌ تایبه‌ته‌كانی نابێت
ترەمپ:پێدەچیت کۆبونەوەم لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور دوابکەوێت
سوپای تورکیا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی ڕاگەیاند
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە