حه‌فتاهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان ده‌ست پێ ده‌کات
PM:01:19---16-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 4230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:Bisaran Firooz Hassan
سه‌باره‌ت به‌ فیلمه‌ به‌شدار بووه‌کانی ئه‌مساڵ له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان، هۆڵیوود رێپۆرته‌ر رایگه‌یاند: حه‌فتاهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان Festival de Cannes له‌17/5/2017 ده‌ست پێ ده‌کات و تا 28/5/2017 به‌رده‌وام ده‌بێت، تێری فێرمائۆی به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی کان هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ سه‌رقاڵی ده‌ستنیشان کردنی فیلمه‌ به‌شدار بووه‌کانی ئه‌مساڵه‌.

ئه‌مساڵ زۆرێک له‌ ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌کانی سینه‌ما به‌رهه‌می خۆیانیان پێشکه‌ش به‌ به‌رپرسانی فێستیڤاڵی کان کردووه‌ و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ په‌یامی مه‌راسیمێکی به‌هێز و به‌پێز به‌ هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما ده‌ده‌ن.

بڵاوکراوه‌ی هۆڵیوود رێپۆرته‌ر له‌ راپۆرته‌که‌یدا تیشکی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و فیلمانه‌ی‌ ئه‌گه‌ری به‌شدار بوونیان زۆرتره‌، له‌ نێوان ئه‌م فیلمانه‌ ئه‌توانین ئاماژه بۆ‌ بکه‌ین بۆ: فیلمی "دۆنکه‌رک" له‌ ده‌رهێنانی کریستۆفه‌ر نۆلان، ئه‌م فیلمه‌ له‌ نوسینی خودی ده‌رهێنه‌ره‌ و بڕیار وایه‌ ته‌مموزی ئه‌مساڵ له‌ ئه‌مریکا نمایش بکرێت. ئه‌م فیلمه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی رزگار بوونی هێزه‌کانی ئینگلیز و هاوپه‌یمانانه‌ له‌ به‌نده‌ری "دۆنکه‌رک"ی فه‌ره‌نسا له‌ ساڵی 1940، نمایش کردنی ئه‌م فیلمه‌ له‌ فێستیڤاڵی کان ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ کریستۆفه‌ر نۆلان.  له‌م فیلمه‌دا تۆم هاردی و مارک رایلێنس رۆڵ ده‌گێڕن.

فیلمی "له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆکێکی راسته‌قینه‌"، یه‌کێکی دیکه‌یه‌ له‌ فیلمه‌ به‌شدار بووه‌کانی فێستیڤاڵی کان و له‌ ده‌رهێنانی رۆمه‌ن پۆڵانسکی یه‌، ئه‌م فیلمه‌ له‌ پاریس به‌رهه‌م هاتووه‌ و ئیقتیباسێکه‌ له‌ رۆمانێک به هه‌مان ناوه‌وه‌ و نووسینی "دێلفین دۆیگان"ه‌، ئۆلیڤه‌ر ئاسایاس ی فره‌نسی رۆڵی سه‌ره‌کی له‌م فیلمه‌دا ده‌بینێت. ئاسایاس پێشتریش ئه‌زموونی کاری سینه‌مای له‌گه‌ڵ پۆڵانسکی هه‌بووه‌. کۆمپانیای سۆنی ئه‌رکی په‌خش کردنی ئه‌م فیلمه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

هه‌ڵپه‌سێردراوی نوێ یه‌کێکی دیکه‌یه‌ له‌ فیلمه‌ ئاماده‌ بووه‌کانی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ، ویم وه‌نده‌رس ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌لمانی ئه‌مساڵ به‌م فیلمه‌ پاش سێ ساڵ جارێکی دی بانگهێشتی فێستیڤاڵی کان کراوه‌. وه‌نده‌رس پێشتر خه‌ڵاتی په‌لکه‌ خورمای زێڕینی کان ی به‌ ده‌ستهێنابوو.

فیلمی 24 فرێم، فیلمێکی ئه‌زموونییه‌ له‌ ده‌رهێنانی عباس کیارۆسته‌میه‌، ئه‌م فیلمه‌ وه‌ک رێزێک بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ که‌ چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر کۆچی دوایی کرد له‌ فێستیڤاڵی کان نمایش ده‌کرد. کیارۆسته‌می پێشتر خه‌ڵاتی په‌لکه‌ خورمای زێڕینی پێ به‌خشرابوو.

پاش ئه‌مانه‌، هه‌ر یه‌که‌ له‌ ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌کانی وه‌ک فاتح ئاکین، ژان لوک گۆدار، لوک بێسۆن، میشێل هانێکێ، لۆرێن کۆنتێ، سۆفیا کۆپۆڵا و ... له فێستیڤاڵی فیلمی ئه‌مساڵ له‌ کان به‌شداری ده‌که‌ن.

ژماره‌یه‌ک فیلمی باش له‌م فستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌کرێن، وه‌ک : باربارا له‌ ده‌رهێنانی مێنتۆ ئاماکریک، پاسه‌وان له‌ ده‌رهێنانی زاڤیێ بۆڤا، ئانێت له‌ ده‌رهێنانی لێۆ کاراکس، گۆگه‌ن له‌ ده‌رهێنانی ئێدوارد لوک، فیلمی 12 رۆژ له‌ ده‌رهێنانی رایمۆند دوپاردۆن و ....

فێستیڤاڵی کان یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین روداوه‌کانی سینه‌ما له‌ جیهاندا و ئه‌ژمار ده‌کرێت به‌ شوێنێک بۆ نمایش کردنی فیلمه‌ نوێکان له‌ هه‌موو ژانره‌کان. ساڵانه‌ له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی فێستیڤاڵی کان، دوو په‌لکه‌ خورمای زێڕین پێشکه‌ش ده‌کرێت، یه‌کێکیان بۆ فیلمی بڵنده‌ و ئه‌وی دیکه‌یان بۆ کورته‌ فیلمه‌، په‌لکه‌ خورمای زێڕین به‌رزترین ده‌ستکه‌وته‌ بۆ سینمه‌کارێک بتوانێت به‌ده‌ستی بهێنێت.
فێستیڤاڵی کان له‌ سالی 1946 دا دامه‌زراوه‌ و به‌ یه‌کێک له‌ گرنگترین مه‌راسیمه‌کانی جیهانی سینه‌ما ئه‌ژمار ده‌کرێت. ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فێستیڤاڵی کان ئامانجی له‌ به‌ڕیوه‌ بردنی ئه‌م مه‌راسیمه،‌ ڕێزلێنانه‌‌ له‌ هونه‌ری سینه‌ما و ئه‌و سینه‌ماکارانه‌یه‌ له‌ سه‌ر‌انسه‌ری جیهاندا توانستێکی به‌رچاویان پێشکه‌ش کردووه‌.

ئه‌مساڵ پێدرۆ ئالمۆدۆڤار ده‌رهێنه‌ری به‌ ناوبانگی ئیسپانی وه‌کو سه‌رۆکی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ستنیشان کراوه‌. ئالمۆدۆڤار یه‌کێکه‌ له‌ که‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌کانی سینه‌مای ئیسپانیا و تا ئێستا به‌هۆی فیلمه‌کانیه‌وه‌ توانیویه‌تی پێنج جار بۆ خه‌ڵاتی په‌لکه‌ خورمای زێڕین بپاڵێورێت.


ھەر لەمبارەوە گوتی "ھیوادارین ئەو ئاشتییە رێژەییەی پاش كۆچی دوایی ھاشمی بەدەستھاتووە، بە سەرۆكایەتی رێبەر بەردەوام بێت".

پلانی ئاشتەوایی نیشتیمانی پاش مردنی رەفسەنجانی بوویە بەشێك لە كار و چالاكییەكانی ریفۆرمخوازانی ئێران و ھەوڵی بەدەستھێنانی دەدەن، بە تایبەتی كە سەرانی بزووتنەوەی سەوز میرحوسێن موسەوی و مەھدی كەڕوبی لەگەڵ ھاوسەرەكانیان لە ماڵەكانیان دەستبەسەرن و ھەموو جورە قەدەغەییەكیش خراوەتە سەر محەمەد خاتەمی.

خامنەیی بێ ئەوەی ناوی خاتەمی بێنێت و وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "ئاشتەوایی نیشتیمانی بێ مانایە و خەڵك لەگەڵ فتنەگرانی عاشورای 88 ئاشت نابنەوە".

توندوتیژی عاشورای 2009 لە كاتێكدا بوو، كە بە پێی بیروباوەری شیعەكان ھەر جورە توندوتیژییەك لە رۆژی عاشورا قەدەغەیە، ھەربۆیە كوشتن و نواندنی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لە رۆژی عاشورا لە لایەن ھێزە ئەمنییەكان، ھەستی دژی حكومەتی ئێران فراوانتر كرد و نارەزایەتییەكی زۆری لێكەوتەوە.



نۆیه‌مین خه‌ڵاتی لومیێر به‌ وۆنگ کاروای ده‌به‌خشرێت
حه‌فتاهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان ده‌ست پێ ده‌کات
كارزان مه‌حموود موسیكی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ جیهان
ڤیدیۆ: ڕۆژنامەنووسێک بە وتنەوەی گۆرانیەک هونەرمەندان سەرسام دەکات
هه‌شته‌مین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر پێشکه‌ش به‌ کاترین دێنێڤ کرا
هه‌شته‌مین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر پێشکه‌ش به‌ کاترین دێنێڤ کرا
وێنە : ‌خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كورد 27 تاتۆی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كردووه‌
وێنە "بە عەلاگەی خۆڵیشەوە هەر سێكسیم"
دەرمانی کێش دابەزین سودبەخشە یان مەترسیدار
وێنە: سەرۆکەکانی جیهان ببینە لە کاتی گریان دا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە