سەلاحەدین بەهادین لە لێدوانەکانی پەشیمان بوویەوە
PM:02:36---16-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 28714 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی سەرۆکایەتی هەرێم پێویستی بەکاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان هەیە.

دوای گەڕانەروەی لە ئێران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی رایگەیاند"پابەند بوون بە دەستووری یەکپارچەی عێراق دەپارێزێت".

باسی لەوەشکرد"ئەنجامدانی چاکسازی ئەگەر کەمیش بێت ئەوا ئەوان پێیان باشە، بەڵام ئەگەر چاکسازییەکان زۆرتر بن باشترە".

ئەوەیشی ووت"جێبەجێکردنی چاکسازی پێویستی بە کاراکردنەوەی پەرلەمان و دەزگای دادوەری هەیە و چاکسازیش چوارچێوەی فراوانتری هەیە لەوەی کە ئێستا هەیە.

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشدا"ئەو چاکسازیانەی کە ئێستا کراون تەنیا بڕیارن و پێویستە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە".

جێی ئاماژەیە ئەم پشتگیریکردنەی ئێستەی سەلاحەدین بەهادین لە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان لە کاتێکدایە پێشتر لە لێدوانێکدا هێرشی توندیکردە سەر سەرۆکی پەرلەمان و تۆمەتباریکرد بەوەی بەشێکی دۆخی ئێستەی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی سەرۆکی پەرلەمانە و پەیوەندی بە دانیشتنەکەی 19ی ئابەوەیە.





پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
لایەنە ناڕازیەکان:کۆمسیۆن دەستی دەستی بەلایەنەکان دەکات لەبارەی هارد دیسکەکانەوە
لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەگەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
لە کەمپێکی یۆنان سێ گەنجی کورد دەکوژرێت
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای ڕۆزنەفت دوو گرێبەستی دیکەیان واژۆکرد
شاندی یەکێتی گەڕایەوە هەرێم
داعش هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا
دەروازەیەكی دیكەی سنوری لەنێوان كوردستان و ئێراندا كرایەوە
تاڵەبانی: كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە كاریگەریی نابێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە