هاوكارى دارایی به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش دابه‌شده‌كرێت
PM:03:03---16-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 566 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هه‌فته‌ی داهاتووهاوكاری دارایی كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش دابه‌شده‌كرێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌رله‌منتارێك ئاشكرای ده‌كات، بڕی ملوێنێك و پێنج سه‌د هه‌زار دینار وه‌ك هاوكاری به‌سه‌ر هه‌ر خێزانێكی كه‌سوكاری شه‌هیدانی ده‌ستی داعش، دابه‌شده‌كرێت.

خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌"په‌ڕله‌مانی كودسان بڕیاری داوه‌ وه‌ك هاوكارییه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، بڕی ملوێنێك و پێنج سه‌د هه‌زار دینار بۆ هه‌ر خێزانێك خه‌رج بكات".

وتویه‌تیشی"ده‌بوایه‌ پێشتر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ شه‌هیداندا، دابه‌ش بكرایه‌، به‌ڵام به‌هۆی كۆتاییهاتنی ساڵی 2016، حساباتی دارایی په‌ڕله‌مانی كوردستان داخراو و ئێستا كراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئێستا بودجه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه‌، بۆیه‌ لیستی ناوی خێزانی شه‌هیده‌كانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش دیاری كراوه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه‌".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەوەیشی بە میدیاکانی حیزبەکەی وتووە"هه‌رئه‌وه‌نده‌ی قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن هه‌موو كارێكی شایسته‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكرێت، به‌جۆرێك كه‌ سوودمه‌ند بن له‌ هه‌موو جۆره‌ ئیمتیازاتێكی دارایی ته‌نانه‌ت منداڵی شه‌هیده‌كانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش بتوانن له‌ هه‌موو زانكۆیه‌كی باش له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه‌ به‌ پڕۆسه‌ی خوێندن بده‌ن".



هۆشیار عه‌بدوڵا: ڕێگری لە دانانی کۆمسیۆنێکی حیزبی کرا
داواکارییەک ئاڕاستەی حاجیانی حه‌جی تایبه‌ت دەکرێت
پارتی و گۆران 6 بە 5 یانکرد
وێنه‌: زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن حه‌بی ترامادۆڵدا ده‌ستگیرکرا
كه‌ركوك: دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆرستی ڕاگەیاند
بومەلەرزەیەک ھەڵەبجەی هەژاند
پارتی و گۆڕان بەبێ ئەنجام کۆتایهات
ئێران وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌داته‌وه‌
مەسعود بارزانی بۆ مەلا بەختیار: ریفراندۆم دواناخەین
سەرۆکی پەرلەمان پیلانێکی پووچەڵکراوە ئاشکرا دەکات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە