لڤین دەقی پەیوەندییەکی تەلەفونی ئازاد جوندیانی بڵاو دەکاتەوە
PM:01:13---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 28289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌رپرسێكی یه‌كێتی كه‌ به‌ كه‌سێكی نزیكی ئازاد جوندیانی ناسراوه‌ له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامه‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێته‌ پارتی و وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن ده‌مێنێته‌وه‌.

هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 6ی سۆرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه‌ به‌ كه‌سێكی نزیكی ئازاد جوندیانی، ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی  ناسراوه‌، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری دۆست و لایه‌نگری یه‌كێتی له‌و سنوره‌ له‌باره‌ی داهاتووی سیاسی جوندیانی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه‌، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه‌.

راشیگه‌یاند، له‌ ته‌له‌فونه‌كه‌دا هه‌مان پرسیاری خه‌ڵكم لێكرد، له‌ وه‌ڵامدا ئازاد جوندیانی پێی وتم "هه‌ڵۆ گیان بڕیارمداوه‌ و واز له‌ یه‌كێتی ده‌هێنم، به‌ڵام له‌ سیاسه‌ت دانابڕێم و نابمه‌ پارتیش، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن ده‌مێنمه‌وه‌ و كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌م".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا"زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ جوندیانی ده‌ناسم و له‌ رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ بووم به‌ كۆمه‌ڵه‌ و ئاشنای كه‌سایه‌تی مام جه‌لال بووم، ئه‌وه‌نده‌ی له‌و نزیك بووم و تا ئه‌وكاته‌ی له‌ناو یه‌كێتی بووه‌، هه‌میشه‌ و هیچ كات درۆی له‌گه‌ڵ نه‌كردووم و هه‌موو كات راستگۆ بووه‌ له‌گه‌ڵم، بۆیه‌ هیوادارم له‌ مانه‌وه‌ی به‌ بێ لایه‌نی و نه‌بوونیشی به‌ پارتی وه‌كو جاران له‌گه‌ڵم راستگۆ بێت". 



هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ژێرە بەڕەی نۆکانی خستە سەر بەڕە
عادل موراد: 30 حوزه‌یران دوباره‌ نابێته‌وه‌
سلێمانی‌: فرۆشتنی‌ ئاژه‌ڵ و گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
شەڕڤانان سێ گوندی دیکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە
ئاسایشی ڕاپەڕین: دوو کەس بە 47 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکران
لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی سبەینێی حکومەت بڵاو دەکاتەوە
یەکێتی: هەڕەشەکانی پارتی و گۆران قبوڵ ناکەین
پەرلەمانتارێک: بارزانی بووەتە نوکتەی فەیس بووک
پلانی داهاتووی یەکێتی بۆ سکرتێری گشتی بەم شێوەیە دەبێت
بزانە بەرهەم ساڵح داوای چی لە کۆسرەت ڕەسوڵ و بافڵ تاڵەبانی کردوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە