لاهور شێخ جه‌نگی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکات
PM:01:32---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 18757 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هه‌رێم، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ كه‌ناڵێكی بیانی زانیاری نوێ له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانی داعش و شوێن و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ئاشكرا ده‌كات.

لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هه‌رێم، رایگه‌یاندوه‌"داعش له‌موسڵ كۆتایی پێدێت و ئه‌و شاره‌ به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان  قورستر ده‌بێت، چونكه‌ قۆناغێكی نوێی  جوڵه‌ی ئه‌و گروپه‌ ده‌ست پێده‌كات".

وتیشی"زانیاری هه‌یه‌ كه‌ داعش ده‌یه‌وێت له‌ چیایی حه‌مرین خۆی بسازێنێته‌وه‌و تاوه‌كو له‌و شوێنه‌وه‌ هێرش بۆ ناوچه‌كانی تری عیراق ئه‌نجام بدات به‌هۆی سه‌ختی ئه‌و چیایه‌وه‌ ئه‌ركی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵیاندا سه‌خت ده‌بێت".

له‌باره‌ی شوێن و جوڵه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی لاهور شێخ جه‌نگی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌"ئه‌بو به‌كر به‌غدادی به‌وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات و به‌به‌رده‌وامی له‌نێوان عیراق و وسوریادا  هاتوچۆ ده‌كات".



خۆپیشاندانەکەی کەرکوک گرژی تێکەوت
کێشەی مووچەی کەرکوک گەیەندرایە یۆنامی
دەستەی دەستپاکی: 100 دۆسیەی گەندەڵی گەیشتوەتە دەستمان
بڕیارێکی نوێ بۆ قەرزی كۆمپانیاكان و لۆگۆی تەكسیەكان و ئینتەرنێت دەركرا
ئێزدیەکان: پارتی بە چەکی ئەڵمانی هێرشی کردە سەرشنگال
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
لەناو دڵی پەکەکە هەوڵی تیرۆرکردنی قەرەیلان دەدرێت
عه‌تا سه‌راوی: دەبێت یەکێتی مەمنون بێت قائیمقامی سه‌یدسادق بەڕێوە دەبەین
وەزارەتی ئەوقاف تێچووی حەجی هەر حاجییەکی ڕاگەیاند
پۆلیسی‌ دارستان: 5 ڕاوچی دەستگیرکران

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە