کاتی پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی مووچە راگەیەندرا
PM:01:34---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 11240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، حكومەت سەرقاڵی تاوتوێ كردنی پرسی دەستكاری رێژەی پاشەكەوتەوە و راشیگەیاند، هەوڵ دەدرێت لە دوای نەورۆزەوە، دەستكاری كردنەكە بخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"لەبەر كۆمەڵێك هۆكار لەوانە، دوركەوتنەوەی شەڕی داعش لە هەرێم، جێگیربوونی نرخی نەوت و هەنگاوەكانی حكومەت بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی خەرجیەكان، پێشبینی دەكەن ساڵی 2017 لە رووی داراییەوە باشتر بێت لە ساڵی 2016".

وتیشی"تا ئێستا رێژەی دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچە تاوتوێ دەكرێت و چەند لایەنێكی پەیوەندیدار ئەركدار كراون بۆ ئەوەی تێبینیەكانیان لەو بارەوە بخەنەڕوو، بۆیە تا ئەو كاتە سیستەمی ئێستا بەردەوام دەبێت".

وتەبێژی حكومەت باسی لەوەشكرد"تا نەورۆز پڕۆسەی دابەشكردنی موچەی مانگی 12 ی ساڵی رابردوو بەردەوام دەبێت و دوای ئەوەش هەوڵ دەدرێت بە هەر رێژەیەك بێت پێداچوونەوە بە موچە بكرێت".



نێچیرڤان بارزانی نامەیەک ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات
مامۆستایانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی گەیشتنە ئەڵمانیا
بەرهەم ساڵەح: باهاوپەیمان بین بۆ دادپەروەری و پشتگیری پێشمەرگە
مەترسی نەمانی موچە ئاشکرا دەکرێت لەساڵی داهاتودا
"ئەگەر بارزانی ببینم دەڵێم بڕۆ سەر تەلەفزیۆن و بەڵێنەکەت ببەسەر"
"حکومەتی ناوەند بەڵێنی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی داوە"
خوێندکارە کوردە دەستگیر کراوەکانی کەرکوک ئازاد کران
سێ منداڵە ڕزگارکراوەکەی ژێردەستی داعش گەیشتنەوە دهۆک
ئەمڕۆ دەروازە سنوریەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران دەکرێنەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە