راپۆرتەكەی سەرۆكایەتی هەرێم ڕەخنەباران دەکرێت
PM:01:42---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 4094 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان رەخنە لە راپۆرتی هەنگاوەكانی چاكسازی دەگرێت كە لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە.

زیا پترۆس سەرۆكی دەستەی مافەكانی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان بە ڕادیۆ نەوای رایگەیاندوە"ئەگەر بڕوانینە ئەو راپۆرتە، لە لیژنەكانی دەستپاكی و ئەنجومەنی دادوەریی و چاودێری دارایی و چەندی تر پێكهاتون، كە ئەوانە بۆ چاكسازیی بەدواداچون دەكەن، بەڵام بەداخەوە نوێنەرێكیان داوا نەكردوە لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تا لەگەڵیاندا بێت، لەكاتێكدا كە بەكارهێنانی یاخود دانان و جێبەجێكردنی یاساكان، دەبێت بزانرێت لەگەڵ بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ دەگونجێت یاخود نا".

زیا پترۆس وتیشی"لایەنی چاودێرو سەربەخۆ بۆ لیژنەكان دانەنراوە تا لەگەڵیاندا بێت، دەبو یەكێك لەكۆمەڵگەی مەدەنی و شارەزایانی بوارەكانی تر لەگەڵ لیژنەكەدا بوایە بۆئەوەی چاكسازییەكە بەهەنگاوێكی باشترو تۆكمەتر بكرایە، كە بەبۆچونی من ئەم هەنگاوە هەڵەیەكە حكومەت تێیكەوتوە، پێویستبو ئێمە وەكو دەستەی مافی مرۆڤ لەگەڵیاندا بوینایە".



مەریوان و ئاراس: نەوشیروان مستەفا تاكە سیاسییەكە بۆ ئەوە سیاسەتی نەكرد پێی بژی
د.میران: ‌به‌شی فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار كرایه‌وه‌
ئیمپراتۆری شیعری کوردی چۆن باسی نەوشیروان مستەفا دەکات
لڤین دەستنوسێکی نەوشیروان مستەفا لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بڵاو دەکاتەوە
وێنە: 20 ساڵ نەوشیروان مستەفا یەک قەمسەڵەی لەبەرکردوە
فەرهاد سەنگاوی: ریفراندۆم بۆ كات كوشتن و سەرقاڵكردنی خەڵكە بۆ ماوەیەك
نهێنی زیادنەکردنی پاسەوانەکانی نەوشیروان مستەفا بڵاوکرایەوە
ڤیدیۆ: پلانێکی 26 ساڵ پێش ئێستەی نەوشیروان مستەفا ئاشکرا دەبێت
حاكم قادر: نەبومەتە وتەبێژی یەکێتی
ئاسایشی سلێمانی: پێنج کیلۆ تلیاک دەستی بەسەردا گیراوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە