لڤین فەزیحەیەکی نوێی حکومەت و خێوەکان بڵاو دەکاتەوە
PM:02:29---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 12901 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
له‌میانه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری چه‌ندین زانیاری نوێ له‌سه‌ر موچه‌ی بندیواران و دوو موچه‌ی و سێ موچه‌ی و چه‌ند موچه‌ی ئاشكرابوون.

ئەندامێکی باڵای لیژنەی بە سیستەمی بایۆمەتریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە(لڤین)ی راگەیاند"بەپێی ئەو ناوانەی تا ئێستە ورد بینی بۆکراوە لە سیستەمەکەدا تۆمارکراوە دەرکەوتووە زیاتر لە 35 هەزار مووچە خۆری هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات دەژین".

باسی لەوەشکرد"ئەو مووچەخۆرانە بە پلە جیاوازەکان مووچەیان بۆ بڕدراوەتەوە".

وتیشی"ئەو مووچە خۆرانە کادیری زۆربەی لایەنە سیاسییەکانیان تێدایە و تا ئاستی پله‌ی وه‌زیرو بریكاری وه‌زیرو فه‌رمانده‌و چه‌ندین پله‌ی دیکە".

ئەوەیشی ووت"چاوەڕێ دەکرێت ئەو ڕێژەیە بۆ زیاتر بەرز ببێتەوە".

وتیشی"ژمارەیەک لەوانەی تا ئێستە مووچە وەردەگرن گیانیان لەدەستداوە به‌ڵام موچه‌كه‌یان بۆ خه‌رج كراوه‌".

جێی ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە خۆرانی بندیوار و ئەوکەسانەی کە زیاتر لە مووچەیەکی شایستە وەردەگرن بە "خێو"ناوی هێنان و ئاماژەی بۆئەوەکرد"کۆتایی بە خێوەکان دەهێنین".



مه‌سرور بارزانی: پارتی له‌ هه‌موو كه‌سیك زیاتر په‌رۆشی ئه‌وه‌یه‌ خۆشگوزه‌ران بن
قوباد تاڵەبانی بڕیارێکی بۆ کەسوکاری شەهیدان دەکرد
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی بۆ مۆڵەتی بێ مووچەی وەزیرەکان دەکرد دەکرد
رێگەیەکی نێوان هەولێر و دهۆک دادەخرێت
هەرێم لەسەر زیندانییە سیاسییەکان داوایەک ئاڕاستەی بەغداد دەکات
ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆسه‌ر ئێران راگیراون
عەبادی: هیچ جیاوازییەك لە نێوان كورد و عەرەبدا نییە
چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی دیکەی ئیتیحادی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دەکرێتەوە
لاهور شێخ جه‌نگی: دوای هه‌ڵبژاردن پێشمه‌رگه‌ دەگەڕێتەوە ناوچە دابڕێنراوه‌كان
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە