توركیا: شه‌ڕی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ باب له‌ كۆتاییدایه‌
PM:03:06---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سوپای‌ توركیا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا گه‌یشتونه‌ته‌ ناوڕاستی‌ شاری‌ باب و جه‌نگه‌كه‌ له‌گه‌ڵ داعش له‌و میحوه‌ره‌وه‌ له‌ كۆتاییدایه‌.

سوپای‌ توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند, سه‌ڕه‌ڕای‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ سه‌خت و توند, به‌ڵام به‌رگریی‌ داعش له‌ شاری‌ باب تێكشكاوه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سوپای‌ ئازادی‌ سوریا له‌ هه‌ردوو میحوه‌ری‌ باكور و باكوری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ شاره‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ناوڕاستی‌ شاری‌ باب ده‌ڕۆن.

هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی‌ سوپای‌ توركیا, شه‌ڕی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ شارۆچكه‌ی‌ بابی‌ سه‌ر به‌شاری‌ حه‌له‌بی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا, به‌ره‌وكۆتایی‌ ده‌چێت.

حكومه‌تی‌ توركیا له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنانه‌ی‌ سوریاوه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ خۆیدان, ده‌یه‌وێ‌ باب كۆنترۆڵ بكات و مه‌رامه‌ سیاسیه‌كانی‌ له‌ دژی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ ڕۆژئاواو هه‌ندێ‌ مه‌رامی‌ سیاسی‌ دیكه‌ی‌ خۆی‌ له‌ناوچه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات.    



داعش 6 هەزار تەرمی فڕەداوەتە چاڵی خه‌فسه‌وه‌
سوپاسالاری ئەمریكا: گومانمان لە تەقینەوەی باڵەخانەکە هەیە
شه‌ڕی سه‌خت له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی موسڵ به‌رده‌وامه‌
سێ بەرپرسی باڵای داعش کوژران
ئه‌ڵمانیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سیخۆریی توركیا ده‌كات
روحانی: لەگەڵ ڕوسیا بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە
كۆبوونه‌وه‌ی و‌ڵاتانی‌ عه‌ره‌بی ده‌ستپێده‌كات
ڤیدیۆ: فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی ده‌كه‌وێت
بڕیاری ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا واژۆكرا
ئه‌ردۆغان: هاوپه‌یمانیی خاچپه‌رستان ده‌ركه‌وت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە