بۆ ئەوەی چەواشەكارییەكانی پارتی سەبارەت بە ئاڵا دەرخەین
PM:07:58---28-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 18213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین: نیاز حامید

بۆ ئەوەی چەواشەكارییەكانی پارتی سەبارەت بە ئاڵا، ڤالا دەرخەین ، دوو خاڵی گرنگ..

١- هیچ گومانی تێدانییە ، سیستەمی حوكمڕانی توركیا ، سیستەمێكی دیكتاتۆرییە ، كەسێك بەڕێوەی دەبات ، ئەوانەی دوای خۆی كارتۆنین. لەسەردەمی سەددامدا ، سەدان بەرپرسی گەورە هەبوو ، دەیانتوانی خراپە بكەن خەڵك بچەوسێننەوە ، بەڵام كەسێكیان جگە لە سەدام ، نەیدەتوانی مرۆڤێك لە سزای سێدارە قورتار بكات..ئەوەی لە لای ئەردۆگان دەگوزەرێت ودەكرێت ، ئەو دەیخوا، كاتێ ئەردۆگان دان بە هەرێمی كوردستان نەهێنێت و ئاڵای هەرێمی كوردستان و عێراق دانەنێت، ئەوە سیاسەتی رەسمی دەوڵەتە، بەمانا ئەو كەسەی لە لای دانیشتووە، تەنها ئاڵای توركیای لێیە، كەسێكی خۆییە و رەسمی نییە ، لە چوارچێوەی كۆماری توركیادایە.

٢- رەوشی هەرێمی (زەفەی رۆژئاوا)ی فەلەستینی نزیكە لە هی هەرێمی كوردستان، بەڵام كاتێك سەرۆكی ئەو ستاتیۆیەی فەلەستین لەلایەن ئەردۆگانەوە پێشوازی لێدەكرێت ، ئاڵای فەلەستینی دادەنرێت ، چونكە من دڵنیام خودی مەحمود عەباس رازی نابێت بێ دانانی ئەو ئاڵایە.

ئێستا سەیری ئەم دوو وێنەیە بكەن، دەزانن چتۆ بەڵگەیە و، ئەو هاشوهۆشەی میدیاكانی پارتی چۆن پووچەڵ دەكاتەوە.

لە هەموو شتێ گرنگتر كە دەمەوێت ئامژەی پێ بدەم ، پارتی گەورەترین سوكایەتی بەو ئاڵایە، ئاڵای هەرێمی كوردستان، دەكات ، چونكە ئاڵا یانی سەروەری خاك ومرۆڤەكان ، كاتێ زۆنی زەرد داگیركرابێت لە لایەن سوپای توركیاوە ، سەروەری وبەهای ئەو ئاڵایە لە كێندەڕییە؟!.

خاڵێكی دیكە ئاڵا بۆ بازاڕپێكردن نییە، ناكرێت لە هەر قوژبنێكی توركیا هەڵبكرێت ، ئەوەندە بۆ بازاڕی هەرزان بەكارببردرێت، ئەوەی دەگوزەرێت ، گەورەترین سوكایەتییە ، چ شانازییەكە توركیای داعش ، ئاڵای هەرێمی كوردستان هەڵبكات؟!.

چ شانازییەكە توركیای تاوانبار بە كۆمەڵكوژی كوردان ئاڵایەك هەڵبكات لە كاتێكدا ئیعتراف بە بونی كوردان نەكات؟!

وەرگیراو لە فەیسبووكی نیاز حامید



‎کابینەکەی دکتۆر میران
لاهور و ئەوانیدیكە:
دوو دیمەنی ساتی ناشتنی نەوشیروان مستەفا
قایمقامی سلێمانی بۆ وادەكات؟!
پەرلەمان با لەکەرکووک کۆببێتەوە:
پێشنیارێک بۆ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم
چەند سەرنجێك لەسەر قسەكانی فەرەیدون عبدالقادر
پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان
لە دژی دادوەری حیزبی : (کورە لە ئاگر گەرمتر)
دەستەی دەستپاکی ... بۆ وا بێ باکی ...؟؟
بۆ ئەوەی چەواشەكارییەكانی پارتی سەبارەت بە ئاڵا دەرخەین
بۆ جاش هونەرمەندو بیرۆکەدزانی کورد ئایدل
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە