وەک ماڵی هەتیو... بێ دایک و باوکی ...
دەستەی دەستپاکی ... بۆ وا بێ باکی ...؟؟
PM:08:29---02-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 406 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین: سۆران محەمەد غەریب

لە دوای ئەوەی (٣) سكاڵام لەبەرواری ٨ / ١ / ٢٠١٧ لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی سلێمانی جوڵاند لە دژی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی دادوەر (لگیف عپمان شریف)و جێگری سەرۆکی هەمان دادگا دادوەر(خدر حسن محمد) لەسەر تێوەگلانیان بە کاری گەندەڵی و کاری نایاسایی زەق و بەرچاو لەگەڵ سەرجەم سکاڵاکاندا بەڵگەنامەی پێویستم هاوپێچ کردبوو . هەر لە هەمان ئەو سکاڵایانەدا داوای ئەوەم کرد کە تەنها بەڵگەکان کۆبکرێننەوە دواتر وەربگێردرێن بۆ سەر زمانی عەرەبی و ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی عێراق بکرێن . لەبەر دوو هۆکار یەکەم / پەرلەمانی کوردستان پەکخراوە و توانای جاودێری نیە لەبەر ئەوەی بە پێی یاسای دەست پاکی دەستەی دەستپاکی نەویە بۆ چاودێری پەرلەمان . دوەم / ئەو لایەنانەی سکاڵایان لەسەرە کە سەرۆکی دادگا و جێگرەکەیەتی (ڕکابەر)ن و هەر بە پێی یاسا ناکرێت ڕکابەر و دادوەری کۆبکرێنەوە (الخصم و الحكم) ، بەڵگەش لەسەر ئەمە ئەو سکاڵایانەن کە یەکێتی دادوەرانی کوردستان – لقی سلێمانی و یەکێتی دادوەرانی هەرێم لە دژی من جوڵاندویانن .

بەڵام سەیرەکە لەوەدایە نەک ڕێکار وەرنەگیرا بە پێی داواکاریە یاساییاکانم  ، بەڵکو بەردێک خرایە سەر لاپەرەکانی گەندەڵی ئەو دادوەرانە . خۆم هەر زوو پێشوەختە زانیم ئەوە دەرئەنجامەکەی دەبێت ، بەڵام ویستم هاوڵاتیان بە بەڵگەوە شتەکان ببینن ئینجا بڕیار بدرێت . جا لەخوارەوە وەڵامی فەرمانگەی یاسایی دەستەی دەستپاکی ببینن کە بە ژمارە (٣٢) لە بەرواری ٣١ / ٢ / ٢٠١٧ دەرچوە لەگەڵ سەرنجەکانی خۆم لەسەر نوسراوکەیان ...

دەستەی دەست پاکی بە چەند خاڵێک وەڵامیان داوەتەوە کورتەکەی ئەمانەن :

١- سکاڵاکانی کە جوڵاندبوم (٣) سکاڵابون . هەر لە جێگا و ڕێگاوە سکاڵایەکیان ناوی نەهاتوە و ونکرا و نەهاتە ناو باسەوە ، ئەویش سکاڵاکەم بوو لەسەر ئەو ژمارە (علوج)ەی کە سەرۆکی دادگا لە ئۆتۆمبێلێکی (علوج)ی مۆدێل(٢٠٠٢) گۆڕیوە و گواستۆتەوە بۆسەر ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (لاندکرۆز) مۆدێل (٢٠١١) کە لە لایەن (ئەنجومەنی دادوەری)ەوە پێی بەخشراوە لەبەر ئەوەی سەرۆکی دادگا بوە . ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی کە هەڵبێت لە مزەی(رسم)ی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ کە (٢٥٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیارە . دەتوانن لە خوارەوە تەماشای وەڵامەکە بکەن بزانن بە هیچ جۆرێک ناوی ئەو سکاڵایە هاتوە . دەمەوێت ئەوە بڵێم ئەو سکاڵایە هێندە کاریگەرە و سەرپێچی تیاکراوە بەشێوەیەک لە بچوکترین لێکۆڵینەوە ڕاستیەکان دەردەکەون و گەندەڵیەکە ئاشکرا دەبێت .

٢- سکاڵایەکی تریان لەسەر ساختەکردن (تزویر)لەسەر بڕیارێکی دادگایە کە بە پێی  یاسای (١٦٧) لە یاسای دادبینی شارستانی ڕێکارەکان وەرنەگیراوە ، چونکە نابێت دادوەر لە پاشەملەی لایەنەکانی داواکەوە دەستکاری بڕیارێک بکات ئەگەر هەڵەی تیادا بوو ، کەچی سەرپێجی ئەو دەقە یاساییە کراوە لە پشتی لایەنەکانی داواکەوە  سەرۆکی دادگا و جێگرەکەی ساختەکردنیان ئەنجام داوە ، بەڵام فەرمانگەی یاسایی ناوبراو نەک هەر بەلای ئەو بابەتەدا نەچوە بەڵکو بەهانەی بۆ (سەرۆکی دادگا و جێگرەکەی) هێناوەتەوە بێ ئەوەی ئەو شتەی باسی دەکات کە دەرچونی بڕیاری دادگایە و پلەی بنبڕی وەرگرتوە لە دوور و نزیک پەیوەندی بە ناوەرۆکی سکاڵا و بابەتەکەوە هەبێت . فەرمانگەی ناوبراو ئەوەی باسی نەکردوە ناوەرۆکی سکاڵاکەی منە ، چونکە یاسا شتێکی دیاری کرد بێت ناتوانرێت پێجەوانەکەی جێبەجێ بکرێت . ناوەرۆکی سکاڵاکەم زۆر ڕوونە و وەڵامی ئەوانیش دیارە چیە ..

٣ – سکاڵایەکی ترم تیایدا هاتوە کاتێک دادوەر بەرژەوەندی لەگەڵ لایەنێکی داواکەدا هەبوو یاخود بەرژەوەندی لە بابەتی داواکەدا هەبێت پێویستە دەستبەجێ واز لە بینینی داواکە بهێنێت (تنحی وجوبی)بکات و دەستی لێ هەڵبگرێت ، ئەگەر لایەنەکانی داواکەش پێی نەڵێن . ئەمەش ڕێگا ڕێژی بۆ کراوە بە پێی یاسا هەروەکو لە دەقی مادەی (٩١ بڕگەی ٤) لەیاسای دادبینی شارستانیدا هاتوە . من ئەو بڕیارانەی دادگام خستۆتە بەر دەست و هاوپێچم کردوە لەگەڵ لیستی بەشداربوانی پرۆژەی (دیە) ستی کە بەڵێندەرەکەی یەکەی نیشەجی بونی داوە بە (سەرۆکی داگا و جێگرەکەی) تەنانەت تەواوی بەشداربوان لە ناویاندا ئەم (دوو دادوەر)ەش داوای لابردنی بەنزینخانەی (مەولانە)یان کردوە . بەڵام دواتر کە لەڕێگای پارێزگاری سلێمانیەوە بەنزینخانەکەیان پێ لا نەبراوە بەڵندەرەکەیان کردۆتە ڕکابەر و داوای تۆمار کردوە و دواجار لەبری ئەوەی داواکە نەبینن ، هەستاون بڕیاریان بۆ بەرژەوەندی بەڵێندەرەکە داوە کە هەمان بەرژەوەندی ئەو دوو دادوەرەشە . بەڵام فەرمانگەی ناوبراو بە بچوکترین باسیش نەهاتوە تیشک بخاتە سەر ئەم لایەنە . باسی لە بابەتی وا کردوە تا گەندەڵیەکان لەو دوو دادوەرە دوور بخاتەوە .

٤- پێش ئەوەی فەرمانگەی یاسایی دەستەی دەستپاکی نوسراو و بڕیار دەربکات ، دەبوایە نوسراوی ئاراستەی ئەو شوێن و لایەن و دادگایانە بکردایە تا دڵنیا بێت لە ڕاستی و دروستی بونی ئەو بەڵگانەی کە هاوپێچی سکاڵاکانم کردوە . ئینجا ڕێکاری بە پێی یاسا وەربگرتایە . بەڵام جێگای داخە بڕیارێکی پێش وەختەی داوە دوور لە پاڵپشتی یاسایی .

دەمەوێت ئەوە بخەمە ڕوو ئەم ڕێکارانە هەر چۆنێک بن ... کۆڵم پێ نادەن و بەردەوامی خۆم لە سکاڵا تۆمار کردن ڕادەگەیەنم ... چاوەڕێ بن بەم نزیکانە سکاڵای تازە ببینن ... لەبەر ئەوەی سەرکەوتن لە بەردەوامیدایە دەبینمەوە لە دژی گەندەڵی ...



چەند سەرنجێك لەسەر قسەكانی فەرەیدون عبدالقادر
پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان
لە دژی دادوەری حیزبی : (کورە لە ئاگر گەرمتر)
دەستەی دەستپاکی ... بۆ وا بێ باکی ...؟؟
بۆ ئەوەی چەواشەكارییەكانی پارتی سەبارەت بە ئاڵا دەرخەین
بۆ جاش هونەرمەندو بیرۆکەدزانی کورد ئایدل
ئایا ڕکابەر و دژ دەبنە دادوەر ....؟؟
شاخداری، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، بەرد دێنێتە جەواب!
نێچیرڤان بارزانی پۆز لێ دەدات
گەندەڵی دادگا : دوای بەهانە پێگرتن .. پاکانە وەرگرتن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە