لە دژی دادوەری حیزبی : (کورە لە ئاگر گەرمتر)
PM:05:13---09-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 1481 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین: سۆران محەمەد غەریب

دوابەدوای ئەوەی لە مانگی (١)ی ئەمساڵ (٣) سکاڵام جوڵاند لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی سلێمانی لە دژی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی و جێگرەکەی کە چەندین گەندەڵیان لەسەرە . ئاکامەکەی هەرچۆنێک بێت بە هۆی دەستکێشان و بەکارهێنانی پەیوەندی و ئەملاوئەولاکردن ، بەڵام ئەم جۆرە کارانە ناموەستێنن هەر وەکو لە پێشودا بەڵێنم دابوو لەو ڕێچکەیەی کە گرتومەتەبەر بەردەوام دەبم.

•    ئەمجارەیان دەڵێم ... (کورە لە ئاگر گەرمتر) : بۆیە وا دەڵێم ئەگەر ئاگر خامۆش بێت ، بەڵام کورەی بەرەنگاریم گەرمتر دەبێت.

   لەبەرواری ٨ / ٣ / ٢٠١٧ لە گوژمەی دوەمی سکاڵاکان لە دژی ئەو دادوەرانەی کە گەندەڵیان لەسەرە (٢) سکاڵای ترم جوڵاند لە دژی دادوەران (لگیف عپمان شریف) سەرۆکی دادگای سلێمانی و (خدر حسن محمد) جێگری سەرۆک لەسەر بەحیزبی بونیان و جێبەجێکردنی فەرمانی حیزبی.

   بەبەڵگەوە دەیسەلێنم کە هۆڵی (دادگا)یان کردوە بە (بارەگا)ی حیزبی بێ ئەوەی کەس لەسەروو خۆیانەوە ببینن و هیچ کەس و لایەنێک لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات ، سکاڵاکانیش ئەمانەن:

سکاڵای یەکەم : پەیوەندی بە سزادانی دادوەر (ئازاد اکرم مجید)ەوە هەیە . کە دادوەرێکی لێکۆڵینەوە بوو لە ناو شاری سلێمانی ، بەڵام سەرۆکی دادگا لەبەر ئەوەی چەندین فەرمانی کردبوو بەسەریدا بەسپاردەی چەند دەسەڵاتدارێکی حیزبی و بەرپرسانی دادوەری و کارگێڕی بەڵام دادوەر (ئازاد) سەرجەم فەرمانەکانی سەرۆکی دادگا هەیە هەر هەمویانی بەرپەرچداوەتەوە و جێبەجێنەکرد بوو هەروەکو لە خوارەوەدا هاتوە . سەرۆکی دادگا هەڵستاوە بە گواستنەوەی دادوەری ناوبراو بۆ دادگای (شارباژێڕ) ئەمە وەکو سزایەک ، لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوە نادادی و نایاسایی بکات.

لەخوارەوە دەتوانن ناوەرۆکی سکاڵاکە بخوێننەوە.

سكاڵای دووەم : ئەم سكاڵایەیان پەیوەندی بەڕوداوێکی بەرچاوەوە هەیە کە پەیوەندی بە خۆمەوە هەیە لە کاتی بەشداربونم لە تاقیکردنەوەی دادوەران لە ساڵی (٢٠١٣)، بەڵام بە نائاکارترین شێوە و بە فەرمانی حیزبی و یەکلایەنە دادوەر (خدر) فەرمان دەکات بەسەر سەرۆکی دادگا دادوەر(لگیف) و تەنانەت بەسەریدا دەسەپێنێت کە ناوم نەخاتە ناو لیستی بەرزکراوە بۆ بون دادوەر.

ئینجا ئەگەر دەتەوێت بگەیتە ئەو ڕاستیە و گشت گومانێک بڕەوێنیتەوە لە خوارەوە تەواوی ڕوداوەکە بخوێنەوە کە لە ناو سکاڵاکەدا هاتوە و بزانە ئەمە کاری دادوەرە یان کەسێکی حیزبی و پاشکۆ . من وەکو خۆم هەموو کات ئامادەم لەبەرامبەریاندا بوەستێمەوە و پەنجە بخەمە ناو چاویان . ئینجا لە کاتی خۆیدا بەڵگەکان و ڕاستیەکان زیاتر دەردەکەون بۆ گشت لایەک.

بۆ زانیاری وێنەیەک لەم دوو سکاڵایانە ئاراستەی (پەرلەمانی کوردستان – نوسینگەی سلێمانی) و (پەرلەمانی عێراق – نوسینگەی سلێمانی) و (ئەنجومەنی دادوەری هەرێم) دەکەم.

ئەمەش وێنەی سکاڵاکانن لە خوارەوە ...



پەرلەمان با لەکەرکووک کۆببێتەوە:
پێشنیارێک بۆ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم
چەند سەرنجێك لەسەر قسەكانی فەرەیدون عبدالقادر
پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان
لە دژی دادوەری حیزبی : (کورە لە ئاگر گەرمتر)
دەستەی دەستپاکی ... بۆ وا بێ باکی ...؟؟
بۆ ئەوەی چەواشەكارییەكانی پارتی سەبارەت بە ئاڵا دەرخەین
بۆ جاش هونەرمەندو بیرۆکەدزانی کورد ئایدل
ئایا ڕکابەر و دژ دەبنە دادوەر ....؟؟
شاخداری، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، بەرد دێنێتە جەواب!
نێچیرڤان بارزانی پۆز لێ دەدات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە