‌فه‌رزانه‌ ئازاد كرا
PM:03:34---13-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 4786 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
فه‌رزانه‌ جه‌لالی ژنە چالاكوانی مافەکانی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای 15 رۆژ لە دەستیگیرکردنی بە کەفالەتی 300 ملیۆن تمەن له‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان ئازاد كرا.

ئاژانسی كوردپا بڵاویكرده‌وه‌: دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئازاری 2017،  فه‌رزانه‌ جه‌لالی، ژنه‌ چالاكوانی کوردی ناسراوی خه‌ڵكی شاری كرماشان، دوای 15 رۆژ له‌ ده‌ستگیركردنی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌منیه‌تی "مه‌یدانی نه‌وت"ی كرماشان به‌ كه‌فاله‌تی 300 ملیۆن تمه‌ن ئازاد كرا.

ئه‌و ژنه‌ چالاكوانه‌ به‌ "چالاكی دژ به‌ ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی" له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ تاوانبار كراوه‌ و به‌ دانانی بارمته‌ ئازادیان كردووه‌.

فه‌رزانه‌ رۆژی شه‌شی ره‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن ‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری كرماشان، له‌ ئیدارەی تۆمار كردنی باری كه‌سێتی(سه‌بتی ئه‌حواڵ)، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالی، سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو ده‌ڵێت"فه‌رزانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تۆمار كردنی باری كه‌سێتیه‌وه‌ بۆكراوه‌ و بانگهێشتی ئه‌و ئیداره‌یه‌ كراوه‌، له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانی باری كه‌سێتی ناوبراودا گیراوه‌ و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ بێ بوونی حوكمی قه‌زایی، به‌ زۆره‌ ملی قۆڵبه‌ست و بۆ شوێنێكی نادیار راپێچ كراوه‌".

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌"مه‌ئموره‌كان پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی فه‌رزانه‌ جه‌لالی، ماڵی ناوبراویش ده‌پشكنن و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌ی كه‌سۆكیی ناوبراودا گرتووه‌، وه‌ك: كامپیۆتێر، كتێب و نووسینه‌كانی و كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هیچ زانیارییه‌كیشیان له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ناوبراو به‌ بنه‌ ماڵه‌كه‌ی نه‌داوه‌".

ناوبراو یه‌كێك له‌ چالاكانی بواری ژنان و مافی منداڵانه‌ و ده‌وترێت له‌م دواییانه‌دا به‌دواداچوونی بۆ بارودۆخی منداڵانی زیانبه‌ركه‌وتووی رووداوی قوتابخانه‌ی شینئاوێ‌ كردووه‌.




وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای ڕۆزنەفت دوو گرێبەستی دیکەیان واژۆکرد
شاندی یەکێتی گەڕایەوە هەرێم
داعش هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا
دەروازەیەكی دیكەی سنوری لەنێوان كوردستان و ئێراندا كرایەوە
تاڵەبانی: كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە كاریگەریی نابێت
پارێزگاری کەرکوک شوێنی ئۆتۆمبیلەکانی نەجمەدین کەریم ئاشکرادەکات
پێشبینیەکانی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ
وێنە:هێنانەوەی تەرمی عادل موراد
ساڵح موسلیم:تورکیا لەسەر ئەجێندای لەناوبردنی کوردان و گەلانی دیکەی هەرێمەکە دروستبووە
جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە