شەرڤانان 16 گوندیان ئازادکرد
PM:08:22---14-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 1817 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
شه‌ڕڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای دیموكراتی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توڕه‌یی‌ فورات و له‌ ماوه‌ی‌ ١٠ ڕۆژی‌ ڕابردوودا له‌ ڕه‌قه‌ ١٦ گوندیان له‌ چه‌كدارانی‌ داعش پاکردوه‌وه‌.

ژووری‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ توڕه‌یی‌ فورات ئاماری‌ ١٠ ڕۆژی‌ ڕابردووی‌ شه‌ڕه‌کانی‌ ڕه‌قه‌ی‌ بڵاوکردوه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌که‌ش پێشڕه‌وی‌ شه‌ڕڤانان به‌رده‌وامه‌ و داعش تادێت لاوازتر ده‌بێت.

وه‌ک له‌ ئاماره‌که‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی‌ ١٠ ڕۆژی‌ ڕابردوودا شه‌ڕڤانان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ڕه‌قه‌ ١٦ گوندیان له‌ ده‌ستی‌ داعش ڕزگارکردووه‌ و ٦٢ کیلۆمه‌تر زه‌ویان کۆنترۆڵکردووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌ڕڤانان ڕێگه‌ی‌ ستراتیژی‌ (ڕه‌قه‌ – دێره‌زور)یان کۆنترۆڵ کردوه‌.

ئێستا شه‌ڕڤانان له‌ قۆناغی‌ سێیه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توڕه‌یی‌ فوراتدان، که‌ ڕۆژی‌ ٥ی‌ ئه‌م مانگه‌ ده‌ستی‌ پێکرد.

هه‌ر به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، شه‌ڕڤانان ژماره‌یه‌کی‌ زۆری‌ هاوڵاتیانیان ڕزگارکردوه‌ و گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ ئارامه‌کان و دوای‌ پاککردنه‌وه‌ی‌ گونده‌کان، ئه‌وانیان گێڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان له‌ گونده‌کان.




سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: دەبێت ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بكرێت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: هەڵوێستی بێگەرد تاڵەبانی جێگەی داخە
بێگه‌رد تاڵه‌بانی: لەژێر فشاری هیچ کەسدا رونکردنەوەم لەسەر عزه‌ت سابیر نەداوە
سلێمانی: نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەکان راگه‌یه‌ندرا
هۆشداری دەدرێت لەسەر نوسینگەکانی وەرگرتنی ڤیزەی ئەورپا
بەختیار شاوەیس: پەرلەمانی عێراق ڕەشنوسێک لەسەر پەرلەمانی هەرێم ئامادە دەکات
وەزارەتی دارایی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی راگەیاند
ئەوەی پارتی لێی دەترسا گۆران لە بەغداد ئەنجامیدا
ئه‌ردۆغان به‌ڵگه‌نامه‌ی پەیوەندی یه‌په‌گه‌ به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی تره‌مپ
یەكێتی بەفەرمی وتەبێژی دیاریكرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە