فازڵ بەشارەتی: شوێنی دانیشتنەکەی ئەدهەم بارزانی خراپ بوو بۆیە کشاینەوە
PM:12:14---16-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 53867 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە ئاماژە بۆئەوەدەکات بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە بینیمان سووکایەتیەکی یەکجار زۆر بە شاندی پارتی کرا.

فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی پارتی لە هەڵەبجە بە میدیاکانی پارتی وتووە"ئێمە ئەمڕۆ بە قورساییەکای یەکجار زۆرەوە، لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە سەرۆکی ئەنجوومەنیشەوە بەڕێز شێخ ئەدهەم بارزانی و تەواوی کادیرانی پارتی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سەرکردایەتی سلێمانی بەشدارییمان لە مەراسیمەکە کرد".

بەرپرسی لقی پارتی لە هەڵەبجە وتیشی"بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە بینیمان سووکایەتیەکی یەکجار زۆر بە شاندی پارتی کرا، لە دانانی شوێنەکانیان، ئەوەی ئێمە بینیمان بەڕاستی فاشیلیەتی تەواو لە بەڕێوەچوون و لە ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەدا هەبوو، لە پێشوازیکردنی میوانان بە تایبەتی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز شێخ ئەدهەم بارزانی، کە نەدەبوو بەو جۆرە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت و شوێنیان بۆ دابین بکرێت".

 فازڵ بەشارەتی دەڵێت"ئەوەی ئەمڕۆ بینیم ئەوپەڕی سووکایەتی و بێڕێزیکردن بوو بەرامبەر بە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو مەراسیمەدا".



وەزیری دارایی:گۆڕانکاری دیکە لەپاشەکەوتی موچە دەکەین
وەزیری دارایی:گۆڕانکاری دیکە لەپاشەکەوتی موچە دەکەین
کەش وهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
تەندروستی ڕانیە:ئەو حەپانەی فڕێدراون بەقاچاغ هێنراون
ئاوارەکانی عەفرین ناچارن بۆ گەڕانەوەیان پارە بدەن
وەفدێكی گۆڕان سەردانی ئارامگەی عادل موراد دەكەن
چەند گروپێكی چەكدار لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی جێگیردەكرێن
‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ھیدان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
‌پرسیار و وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌کانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە