هه‌ڵوێستی پارتی له‌سه‌ر كۆچی دوایی هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا
PM:03:12---17-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 54640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچیی دوایی هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بڕی.

ئاری هه‌رسین له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی نوسیویه‌تی"وابزانم زێده‌ڕه‌وی نیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین به‌ڕێزیان به‌شێكی ئه‌و خه‌بات و ماندوبونه‌ی شاخ و شاری كاك نه‌وشیروانیشیان پێ ده‌بڕێت. ئه‌مه‌ش چونكه‌ خۆی و منداڵه‌كانی به‌ به‌رده‌وام له‌ ژێر چه‌قۆی ڕه‌حمه‌تی ڕژێمی فاشیستیدابوون".

ئاری هه‌رسین ده‌شڵێت"ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵوێرانی زۆریان له پێناو خه‌باتی كوردایه‌تیدا چێشتوه‌و خاوه‌ن شه‌هیدیشه، ده‌توانین بڵێین ئێمه‌ ئه‌مڕۆ خانمێكی شۆشگێڕو نیشتیمان په‌روه‌رمان له‌ده‌ست دا".

ده‌قی نوسینه‌كه‌ی ئاری هه‌رسین:

به‌ داخێكی زۆره‌وه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ خوشكی به‌ڕێزمان شوعله‌ عه‌لی هاوژینی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كرد. شوعله‌ خان له‌ خێزانێكی تێكۆشه‌رو نیشتیمانپه‌روه‌ری شاری سلێمانیدا هاته‌ دونیاوه‌و گه‌وره‌بوو، به‌ڵام وابزانم زێده‌ڕه‌وی نیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین به‌ڕێزیان به‌شێكی ئه‌و خه‌بات و ماندوبونه‌ی شاخ و شاری كاك نه‌وشیروانیشیان پێ ده‌بڕێت.

ئه‌مه‌ش چونكه‌ خۆی و منداڵه‌كانی به‌ به‌رده‌وام له‌ ژێر چه‌قۆی ڕه‌حمه‌تی ڕژێمی فاشیستیدابوون و ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵوێرانی زۆریان له پێناو خه‌باتی كوردایه‌تیدا چێشتوه‌و خاوه‌ن شه‌هیدیشه. بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین ئێمه‌ ئه‌مڕۆ خانمێكی شۆشگێڕو نیشتیمان په‌روه‌رمان له‌ده‌ست دا‌.
خوای گه‌وره‌ سه‌بوری كاك نه‌وشیروان و نما و چیاو چراو كه‌سو كاره‌كری بداته‌وه‌ و جێگای به‌هه‌شت بێت.

ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
 ٢٠١٧/٣/١٧





وەفدێكی گۆڕان سەردانی ئارامگەی عادل موراد دەكەن
چەند گروپێكی چەكدار لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی جێگیردەكرێن
‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ھیدان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
‌پرسیار و وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌کانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند
هەوڵێكی ئاشتەوایی لەنێوان پەیەدە‌و ئەنەكەسە هەیە
وردەكاری شەڕەكەی یۆنان بڵاودەكرێتەوە
عەبادی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات
دەرگای تۆمارکردن بۆ قەوارە و هاوپەیمانێتیەکانی هەریم کرایەوە
دهۆک: چالاکوانێک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێنراوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە