چوونی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌ بۆ سوریا ره‌تده‌كرێتەوە
PM:05:42---17-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 3598 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چوونی هێزه‌كانی‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌ی نزیك له‌ پارتی بۆ رۆژئاوای كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه‌، وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانان ئاماژە بۆئەوەدەکات هاوبه‌شی‌ هاوپه‌یمانان له‌ سوریا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتن.

جۆن دۆریان وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، هێزی هاوبه‌شیان له‌ سوریا هیزه‌كانی سوریای دیموكراتن و  ئه‌و ‌هێزه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه‌دا رووبه‌ری 7 هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یان له‌ ژێر ده‌ستی‌ داعش ده‌رهێناوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ‌هێزه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ی نزیك له‌ پارتی و توركیاش، وته‌بێژی هاوپه‌یمانان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، وه‌ك هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌نیازنین كار له‌گه‌ڵ ئه‌و ‌هێزه‌ بكه‌ن چونكه‌ هێزه‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ مه‌شق و راهێنانیان پێنه‌كراوه‌.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ماڵپه‌ری‌ ئای ئێم پی ی‌ توركی‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، له‌ ماوه‌ی رابردوودا وه‌فدێكی‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌ سه‌ردانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ بدرێت هێزی ئه‌نه‌كه‌سه‌ بچێته‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی سوریای‌ دیموكراتی وه‌ك هاوپه‌یمانی خۆی ده‌ستنیشانكردوه‌.



وەفدێكی گۆڕان سەردانی ئارامگەی عادل موراد دەكەن
چەند گروپێكی چەكدار لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی جێگیردەكرێن
‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ھیدان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
‌پرسیار و وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌کانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند
هەوڵێكی ئاشتەوایی لەنێوان پەیەدە‌و ئەنەكەسە هەیە
وردەكاری شەڕەكەی یۆنان بڵاودەكرێتەوە
عەبادی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات
دەرگای تۆمارکردن بۆ قەوارە و هاوپەیمانێتیەکانی هەریم کرایەوە
دهۆک: چالاکوانێک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێنراوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە