فه‌ره‌نسا: ناسنامه‌ی‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئۆرلی‌ ئاشكرا كرا
PM:01:03---19-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 1706 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
فه‌ره‌نسا ناسنامه‌ی‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئۆرلی‌ ئاشكراكرد، به‌پێی‌ زانیارییه‌كان هێرشبه‌ره‌كه‌ له‌كاتی‌ هێرشه‌كه‌دا وتویه‌تی‌ هاتوم له‌پێناو خوادا بمرم.

فرانسۆ مولانس داواكاری‌ گشتی‌ فه‌ره‌نسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئۆرلی‌ له‌ پاریسی‌ پایته‌خت ئه‌نجامدا، كه‌سێكه‌ به‌ناوی‌ زیان بن به‌لقاسم و ته‌مه‌نی‌ 39 ساڵه‌ و له‌ فه‌ره‌نسا له‌دایكبوه‌.

ئاشكرایكرد، به‌لقاسم جانتایه‌كی‌ پێبوه‌‌و له‌نێو جانتاكه‌دا ده‌به‌یه‌ك به‌نزینی‌ پێبوه‌‌و په‌لاماری‌ سه‌ربازێكی‌ داوه‌ ‌و سه‌ربازه‌كه‌ی‌ وه‌كو قه‌ڵغان به‌كارهێناوه‌و چه‌كی‌ خستوه‌ته‌سه‌ر سه‌ری‌‌و هاواری‌ له‌ سه‌ربازه‌كانی‌ تر كردوه‌و وتویه‌تی‌: چه‌كه‌كانتان دابنێن و ده‌ستان بخه‌نه‌سه‌ر سه‌رتان، من لێره‌م تاوه‌كو له‌پێناو خوادا بمرم.

به‌پێی‌ قسه‌ی‌ داواكاری‌ گشتی‌ فه‌ره‌نسا، به‌ ته‌ماشاكردنی‌ دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌لقاسم كاتێك چه‌كه‌كه‌ی‌ له‌و سه‌ربازه‌ سه‌ندوه‌ ویستویه‌تی‌ هێرشێكی‌ مه‌ترسیدار ئه‌نجام بدات و ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ بكات، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ بكات له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژراوه‌.

میدیاكانی‌ فه‌ره‌نسا بڵاویانكرده‌وه‌، به‌لقاسم له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ فه‌ره‌نساوه‌ ناسراو بوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ناوی‌ له‌ لیستی‌ تیرۆردا نه‌بوه‌، به‌ڵام له‌چه‌ندین دۆسیه‌ی‌ تاواندا تێوه‌گلاوه‌.



ئه‌ڵمانیا: ڕێژەی داواکردنی مافی پەنابەری هاوڵاتی تورک زیادیکردوە
مه‌كگۆرگ: ئێستا 60% ی‌ ره‌قه‌ له‌ ده‌ست داعش رزگاركراوه‌
هاوپه‌یمانان 37 چه‌كداری داعش ده‌كوژێت
دانمارك: ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ سه‌ربڕدراوی دۆزرایه‌وه‌
کۆشکی سپی داخرا
عێراق: ملیۆنێك و 300 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی هەیە
قه‌رارگه‌ی حه‌مزه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لایه‌نه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ده‌كات
ئەمنێستی: زیندانەكانی ئێران بە مەترسیدارن
یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان به‌ فه‌رمی دیاریكرا
كۆریای باكور: هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ ئان و ساتدایه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە