گابرێل: توركیا له‌ هه‌ركاتێك زیاتر له‌ ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا دووره‌
PM:01:05---19-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 1391 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ كاتێك به‌قه‌ده‌ر ئێستا توركیا له‌ ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوورنه‌بووه‌، ده‌شڵێت پشتیوانی ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌نكه‌ره‌ سیفه‌تی‌ هاوبه‌شی تایبه‌تی پێ بدرێت.

زیگمار گابرێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری دێرشپیگڵ رایگه‌یاند توركیا هه‌رگیز به‌قه‌ده‌ر ئێستا له‌ ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ دوور نه‌بووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وتیشی پێویسته‌ وه‌ك خۆی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی توركیا نه‌درێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ خزمه‌تی كه‌مپینه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه‌.

گابرێل هۆشداریشی دایه‌ به‌رپرسانی ئه‌نكه‌ره‌ له‌ پێشێلكردنی یاساكانی ئه‌ڵمانیا و رایگه‌یاند هه‌ركه‌سێك سنوری یاساكانیان ببه‌زێنێت، رێگه‌ی پێنادرێت بانگه‌شه‌ بۆ بیروڕا سیاسییه‌كانی له‌ ئه‌ڵمانیا بكات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وتیشی ئه‌و پشتیوانی بیرۆكه‌ی مێركڵ ده‌كات بۆ وه‌رنه‌گرتنی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ به‌رامبه‌ردا پێدانی سیفه‌تی‌ هاوبه‌شی تایبه‌تی ئه‌وروپا به‌و وڵاته‌.



ئەردۆغان و سەدر پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
تورکیا و ئەمریکا لەسەر مەنبج گەیشتنە ڕێککەوتن
زانكۆی هارڤا‌رد له‌ فه‌توایی زانایه‌كی سعودیه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌
قه‌ڵه‌می كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌منیی ئیسرائیل له‌ ترسی سیخوڕ ده‌چنه‌ ژێر زه‌وی
سه‌عد حه‌ریری ده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان
رۆژنامه‌نووسێكی روسی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی نوێی كۆریای باكور بڵاوده‌كاته‌وه‌
تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری مۆبایله‌ تایبه‌ته‌كانی نابێت
ترەمپ:پێدەچیت کۆبونەوەم لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور دوابکەوێت
سوپای تورکیا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی ڕاگەیاند
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە