گردبونه‌وه‌كه‌ی ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌فرانكفۆرت توركیا توڕه‌ ده‌كات
PM:01:08---19-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 2733 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
توركیا، دژی گردبونه‌وه‌كه‌ی ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌ شاری‌ فرانكفۆرتی‌ ئه‌ڵمانیا، كاردانه‌وه‌ی توند ده‌نوێنێت و هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئیدانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن و به‌ هاوكاری تیرۆر له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌زاران كه‌س له‌ ڕه‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ شاری‌ فرانكفۆرتی‌ ئه‌ڵمانیا، له‌ ده‌ستپێكی‌ فێستیڤاڵی‌ نه‌ورۆزدا خۆپیشاندانێكیان له‌دژی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌مواری‌ ده‌ستوری‌ توركیا سازكرد، ئه‌و كاره‌ توركیایی توڕه‌كرد‌و له‌ كاردانه‌وه‌ی گردبونه‌وه‌كه‌دا، ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ڕایگه‌یاند؛ به‌توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن‌و ڕێگه‌دان به‌و خۆپیشاندانه‌ دژی ڕاپرسی، هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نییه‌ و ئه‌و كارانه‌ی ئه‌ڵمانیا پشتیوانیكردنه‌ له‌ تیرۆر.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، جگه‌ له‌ ئیدانه‌كردنی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، چاوپۆشیكردنی ئه‌ڵمانیا له‌ چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌ و بێده‌نگ بوونی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وێنه‌ و دروشمانه‌ی پێشتر قه‌ده‌غه‌ی كردبوو، مایه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌ و له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ڕێگه‌ ده‌درێت به‌ خۆپیشاندانی ئه‌وان، به‌ڵام ڕێگری له‌ وه‌زیرانی توركیا ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی توركیا كۆببنه‌وه‌.



كۆمیسیۆن: وەڵامدانەوەی بارزانی كێشەیەكی نوێی لەهەرێم دروستكرد
كەشناسی زانیاری لەسەر بۆمەلەرزەكەی هەرێم ئاشكرادەكات
دامەزراندن لە دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕاگەیەندرا
ئێران: له‌گه‌ڵ توركیا ئۆپراسیۆنی دژ به‌ په‌كه‌كه‌و پژاک ئه‌نجام ناده‌ین
دادگای فیدڕاڵی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه‌
ئاكه‌په‌: ریفراندۆمی‌ كوردستان كێشه‌كان قوڵترده‌كاته‌وه‌
پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی دهۆك و سلێمانی دابه‌شده‌كرێت
لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بڵاودەکاتەوە
بومەلەرزەیەک ژمارەیەک ناوچەی کوردستانی هەژاند
بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری كەركوك كوژرا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە