ئێران: كچه‌كه‌ی‌ هاشمی‌ ره‌فسه‌نجانی‌ 6 مانگ زیندانی‌ ده‌كرێت
PM:01:12---19-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 1588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فارس بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، فائیزه‌ هاشمی‌ كچی‌ هاشمی‌ ره‌فسه‌نجانی‌ سه‌رۆكی‌ پێشوتری‌ ئێران سزای‌ شه‌ش مانگ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ بڵاو كردوه‌ته‌وه‌، كچه‌كه‌ی‌ ره‌فسه‌نجانی‌، به‌ تۆمه‌تی‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ بابه‌تی‌ ناڕاست دژی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ ئێران فه‌رمانی‌ زیندانیكردنی‌ بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ بۆ ده‌رچووه‌.

فائیزه‌ هاشمی‌، له‌ ساڵی‌ 2009 دا به‌شداری‌ چه‌ند خۆپیشاندانێكدا كرد له‌دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئێران  و  هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاند به‌سه‌رۆكی‌ ئێران.

له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانیكرا و له‌ ساڵی‌ 2011شدا 6 مانگ زیندانیكرا، هاوكات له‌ ساڵی‌ 2014شدا به‌تۆمه‌تی‌ ناوزراندنی‌ به‌ر پرسانی‌ باڵای‌ ئێران شه‌ش مانگی‌ تر زیندانیكرا.





ئه‌ڵمانیا: ڕێژەی داواکردنی مافی پەنابەری هاوڵاتی تورک زیادیکردوە
مه‌كگۆرگ: ئێستا 60% ی‌ ره‌قه‌ له‌ ده‌ست داعش رزگاركراوه‌
هاوپه‌یمانان 37 چه‌كداری داعش ده‌كوژێت
دانمارك: ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ سه‌ربڕدراوی دۆزرایه‌وه‌
کۆشکی سپی داخرا
عێراق: ملیۆنێك و 300 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی هەیە
قه‌رارگه‌ی حه‌مزه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لایه‌نه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ده‌كات
ئەمنێستی: زیندانەكانی ئێران بە مەترسیدارن
یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان به‌ فه‌رمی دیاریكرا
كۆریای باكور: هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ ئان و ساتدایه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە