پاریس: كه‌سێك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئۆرلی‌ كوژرا
PM:01:13---19-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 585 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پۆلیسی‌ فه‌ره‌نسا كه‌سێكیان له‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئۆرلی‌ له‌ پاریسی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌و وڵاته‌ كوشت، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر ئه‌ندامێكی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هه‌وڵیدا چه‌كه‌كه‌ی‌ لێ‌ بسه‌نێت.

ئاژانسی‌ ڕۆیته‌رز له‌زاری‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ فه‌رنساوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، سه‌ر له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئۆرلی‌ هێرشی‌ كردوه‌ته‌ سه‌ر سه‌ربازێك و هه‌وڵیداوه‌ چه‌كه‌كه‌ی‌ لێ‌ بسه‌نێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌ی‌ لێكراوه‌و كوژرا، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی‌ ناسنامه‌ی‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ ئاشكرا بكات.

هاوكات ئه‌فسه‌رێكی‌ پۆلیسی‌ فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندوه‌، هێرشبه‌ره‌كه‌ موسوڵمانێكی‌ توندڕه‌و بووه‌ ، به‌هۆی‌ توندڕه‌ویه‌كه‌شیه‌وه‌ ناسراو بووه‌ لای‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ فه‌ره‌نسا.

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ فه‌ره‌نسا ڕاشیگه‌یاندووه‌، به‌هۆی‌ ئه‌و ڕوداوه‌وه‌ هیچ كه‌سێك بریندارنه‌بووه‌، به‌ڵام فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئۆرلی‌  له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ چۆڵكراوه‌.





وێنەیەک لەسەر سنور ئەردۆغان توڕە دەكات
به‌ڕێوبه‌ری گروپی كه‌ناڵه‌كانی جه‌م تی ڤی كوژرا
سوریا دیموكرات به‌شیكی زۆری شاری ته‌بقه‌ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات
فڕۆكه‌یه‌كی كوبا به‌ 40 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ راداره‌كان دیارنامێنێت
چین: ناوی پێغەمبەر و ئیسلام و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌كران
ئه‌ڵمانیا: خێزانی تره‌مپ بوونه‌ته‌ خێزانی شاهانه‌
چه‌ند نهێنییه‌كی ژیانی سه‌رۆكه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ی كۆریای باكوور ئاشكرا ده‌بن
پۆستەرێكی سەربازی ئابڕووی چین ده‌بات
رۆژنامه‌یه‌كی روسیا: ئه‌ردۆغان هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر پوتن كردووه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە