بەهۆی گومانی بوونی بۆمب زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا
PM:02:31---19-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 843 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی‌ گومانی‌ بوونی‌ بۆمب له‌ئوتۆمبێلی‌ كه‌سێك له‌یه‌كێك له‌ده‌رگا سه‌ره‌كیه‌كانی‌ ئه‌و كۆشكه‌ زه‌نگی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ لێدار و هاوكات شۆفێرێكی‌ كۆشكی‌ سپی‌ ده‌ستگیركرا.

پێگه‌ی‌ سی‌ ئێن ئێنی‌ ئه‌مریكی‌ له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵای‌ كۆشكی‌ سپی‌ زانیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌"له‌خاڵێكی‌ پشكنین له‌ده‌رگایه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆشكی‌ سپی‌ گومانكراوه‌ یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان بۆمبی تێدابێت".

ئه‌وه‌شی‌ بڵاوكرده‌وه‌ "به‌هۆی‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ له‌شه‌قه‌مه‌كانی‌ ده‌روبه‌ری‌ كۆشكی‌ سپی‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ و هاوكات له‌ناو كۆشكی‌ سپیش زه‌نگی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ لێدراوه‌".

سی‌ ئێن ئێن ئه‌وه‌شی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ "له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌م ڕووداوه‌وه‌ كه‌سێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ شۆفێر له‌كۆشكی‌ سپی‌".

به‌گوێره‌ی‌ زانیاری‌ ناوه‌نده‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی‌ ئه‌مریكا"به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشه‌وه‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا و FBI و هێزه‌كانی پۆلیس كه‌وتونه‌ته‌ ئاماده‌ باشییه‌وه‌ له‌ده‌وروبه‌ری كۆكشی سپی".



ده‌ستدرێژی سێكس له‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌‌ نه‌ریت
ئون بڕیاریدا سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆنی وڵاته‌كه‌ی بگۆڕێت
ئەمریکییەکان: سوپاکەمان لاوازە
تره‌مپ ستراتیژێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
وێنە:پێشبڕکێی ساڵانەی بابا نوئێل لە لەندەن
ئه‌مه‌ریكا: هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ دژی ئێران پێکدەهێنین
چیرۆکی ئەو سەرۆکەی 50 ساڵە بە ونبووەو نەگەڕاوەتەوە
ئۆغڵو: یه‌په‌گه‌ مه‌ترسییه‌ نه‌ك رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د
ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل تیرۆریسته‌
ئه‌ردۆغان ترسی له‌ ده‌ستدانی كه‌عبه‌ی هه‌یه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە