قودس: مناره‌یه‌ك به‌ به‌رزی 73مه‌تر دروستكرا
PM:02:33---19-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 2111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی‌ ئیسرائیل بۆ سنورداركردنی ده‌نگی بانگ له‌ بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانی فه‌ڵه‌ستین، له‌ناحیه‌ی عیسه‌ویه‌ی سه‌ربه‌ قودس مناره‌یه‌ك به‌ به‌رزی 73مه‌تر دروستكرا.

سه‌دان هاوڵاتی فه‌ڵه‌ستینی به‌شداریان له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مناره‌كه‌دا كردووه‌و، عیكریمه‌ سه‌بری پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی ئه‌قساش ده‌ڵێت دروستكردنی مناره‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و هه‌ندێك له‌خێرخوازه‌ عه‌ره‌به‌كانی ناو ئیسرائیل بووه‌، وتیشی‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ وه‌ڵامێكی گونجاوه‌ بۆ هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردنی بانگ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌.

حكومه‌تی‌ ئیسرائیل پڕۆژه‌ بڕیارێكی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بانگ له‌سه‌عات 11ی شه‌و بۆ 7ی به‌یانی له‌ بڵندگۆكانه‌وه‌ پێشنیازكردو له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا به‌55ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 48 نه‌خێر په‌سه‌ندكرا، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ش ببێته‌ یاساو بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ دوو دانیشتنی دیكه‌ی په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند بكرێت.



پێگه‌یه‌كی گرنگی داعش كۆنترۆڵ کرایەوە
شاری ره‌قه‌ كۆنترۆڵكرا
نه‌تانیاهۆ: رێگه‌ به‌ دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران ناده‌ین
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چاودێریی رووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌كات
پوتین له‌ كاتی وه‌رگرتنی سه‌گێكدا په‌یامێكی سیاسی بۆ وڵاتێك ده‌نێرێت
ئەنجومەنی مەدەنیی دێرەزور: ھەڵوێست وەربگرن
سوریا: لەشکرکێشی تورکیا بۆ سوریا دوژمنکارانەیە
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: رێگە بە داعشە بیانییەکان نادەین رەققە جێبھێڵن
یه‌ڵدریم سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ بەغداد هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
دیمه‌شق داوای ده‌رچوونی سوپای توركیا له‌ سوریا ده‌كات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە