موسڵ: مزگەوتی نور کۆنترۆڵکرایەوە
PM:02:52---19-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هێزه‌ عێراقیه‌كان مزگه‌وتی‌ نورو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ موسڵیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ش داعشیان گه‌مارۆداوه‌، عه‌بدولوه‌هاب قه‌حتان ئه‌فسه‌ری‌ پۆلیسی فیدڕاڵی‌ عێراق ڕایگه‌یاند هێزه‌ عێراقیه‌كان مزگه‌وتی نور كه‌ناسراوه‌ به‌مزگه‌وتی‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ناوچه‌ی كۆنی موسڵ كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ وتیشی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ و سوات چه‌كدارانی داعشیان ناچار به‌پاشه‌كشه‌كردو جگه‌ له‌و مزگه‌وته‌ بازاڕی چوارشه‌ممه‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌و، به‌خێرایش به‌ره‌و شه‌قامه‌كانی غازی و عه‌داله‌ له‌ناوچه‌ی كۆنی موسڵ پێشڕه‌وییان كردووه‌.

به‌پێی‌ زانیاریه‌كان له‌شه‌ڕو پێكدادانه‌كاندا 9سه‌رباز كوژراون و 14ی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ له‌نێویاندا ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پله‌دار هه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا 21 چه‌كداری‌ داعش كوژراون.

ئۆپراسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ به‌شی‌ ڕاستی‌ موسڵ له‌19ی‌ شوبات ده‌ستی‌ پێكردو به‌وته‌ی‌ چاودێران كۆتایی داعش له‌و شاره‌ نزیكبۆته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ توانای‌ به‌رگرییان نه‌ماوه‌.



دواین ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ بڵاوکرایەوە
عێراق بەرهەم هێنانی نەوتی کەمکردەوە
موسڵ؛ سێ‌ گه‌ڕه‌ك ‌و ناوچه‌ی پیشه‌سازی‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكران
مافی مرۆڤ: 500 هاووڵاتی له‌ رۆژئاوای موسڵ بونه‌ته‌ قوربانی
ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکەی موسڵ دەکات
ڕوداوەکەی موسڵ بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەوە بووە
شەڕی موسڵ راگیرا
موسڵ: 18 گەڕەكی رۆژئاو رزگار كراون
حوسنی موباره‌ك دوای شه‌ش ساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی
سەدام: من نه‌مێنم عێراق ده‌بێته‌ لانكه‌ی‌ تیرۆر

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە