پەرلەمان یاساییەک بۆ هه‌ڵـگرانی‌ بڕوانامه‌ی‌ خوێندنی‌ باڵا دەردەکات
PM:02:58---19-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 1583 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق یاسایه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ڵـگرانی‌ بڕوانامه‌ی‌ خوێندنی‌ باڵا ده‌رده‌كات و به‌پێی یاساكه‌ سه‌دا 20ی‌ هه‌ڵـگرانی‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌رو دكتۆرا له‌وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو، سه‌دا 15یان له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دیكه‌ داده‌مه‌زرێن.

ده‌ركردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ دامه‌زراندنی هه‌ڵـگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا له‌وه‌زاره‌ته‌كانی عێراقدا مسۆگه‌ر ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی‌ پێشتر وانه‌بێژبوون ساڵانه‌ی خزمه‌تیان بۆ سه‌ره‌ مووچه‌و خانه‌نشینی‌ سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.

به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ په‌یام هه‌ڵـگرانی بڕوانامه‌كانی ماسته‌رو دكتۆرای هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانن له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراقدا داوای‌ دامه‌زراندن بكه‌ن و له‌خاڵه‌كانی‌ ئه‌و یاسایه‌ سوودمه‌ندبن.

په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌م یاسایه‌ دوای ئه‌وه‌دێت كه‌نزیكه‌ی چوار هه‌زار هه‌ڵـگری بڕوانامه‌ی باڵا داوایه‌كیان پێشكه‌شی‌ لیژنه‌ی‌ خوێندنی‌ باڵای‌ په‌رله‌مان كرد، سه‌باره‌ت به‌بێبه‌ش بوونیان له‌دامه‌زراندن



عێراق: بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیاددی کردوە
ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی عێراق بەرزبوەتەوە
سەبارەت بەڕاگرتنی پاسپۆرت وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕونکردنەوە دەدات
عه‌بادی‌ كۆتایی‌ به‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ بۆ فه‌ره‌نسا هێنا
عه‌بادی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ژاپۆن كۆبویەوە
موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌
عێراق و ئێران لەسەر نەوتی کەرکووك رێککەوتن
ڤیدیۆ: چه‌كدارانی داعش دوا ساتی ژیانیان تۆمارده‌كه‌ن
سونەکان داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن
برێت مەکگۆرگ پەیامێک سەبارەت بە کۆتایهێنان بەداعش لەعێراق بڵاودەکاتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە