حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ گه‌یشته‌ واشنتۆن
PM:12:27---20-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق گه‌یشته‌ واشنتۆنی‌ پایته‌ختی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا.

له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌كی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق گه‌یشته‌ واشنتۆن.

بڕیاره‌ له‌م سه‌ردانه‌دا، عه‌بادی‌ چاوی‌ به‌ دۆناڵد تره‌مپ‌و به‌رپرسانی‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا‌و ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی‌ پیران بكه‌وێت و به‌شداری‌ بكات له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژ به‌ داعش.

دوای‌ ده‌ستبه‌كاربونی‌ دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ جاری‌ یه‌كه‌مه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌ردانی‌ ئه‌مریكا ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌ پاڵپشتی‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا، هێزه‌ عێراقییه‌كان پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ به‌ری‌ راستی‌ شاری‌ موسڵ‌و ده‌ركردنی‌ ته‌واوه‌تی‌ داعش له‌و شاره‌.



دواین ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ بڵاوکرایەوە
عێراق بەرهەم هێنانی نەوتی کەمکردەوە
موسڵ؛ سێ‌ گه‌ڕه‌ك ‌و ناوچه‌ی پیشه‌سازی‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكران
مافی مرۆڤ: 500 هاووڵاتی له‌ رۆژئاوای موسڵ بونه‌ته‌ قوربانی
ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکەی موسڵ دەکات
ڕوداوەکەی موسڵ بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەوە بووە
شەڕی موسڵ راگیرا
موسڵ: 18 گەڕەكی رۆژئاو رزگار كراون
حوسنی موباره‌ك دوای شه‌ش ساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی
سەدام: من نه‌مێنم عێراق ده‌بێته‌ لانكه‌ی‌ تیرۆر

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە