بارزانی: داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم ئومێدیان بەهێز بێت
PM:12:33---20-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 4257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
مەسعود بارزانی، پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی کوردییەوە بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆئەوەدەکات مانگی ئازار مانگی سەركەوتن و خۆشی و ئێش و نەهامەتییەكانی گەلی كوردستان بووە. لەگەڵ ئەوەیشدا ئازار و نەورۆز بۆ گەلەكەمان هێمای تێكشكاندنی زوڵم و دەركەوتنی ڕووناكی و ژیانەوە دەدات و ئەوەیش بەو مانایە دێت كە قوربانیدان و خەبات، ئەنجام و بەرهەمی دەبێت.

دەقی پەیامەکەی بارزانی:.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هەموو كوردانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات و هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان دەكەم. هیوای ساڵێكی خۆش و پڕ لە بەرەكەت و بەختەوەری بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

مانگی ئازار مانگی سەركەوتن و خۆشی و ئێش و نەهامەتییەكانی گەلی كوردستان بووە. لەگەڵ ئەوەیشدا ئازار و نەورۆز بۆ گەلەكەمان هێمای تێكشكاندنی زوڵم و دەركەوتنی ڕووناكی و ژیانەوە دەدات و ئەوەیش بەو مانایە دێت كە قوربانیدان و خەبات، ئەنجام و بەرهەمی دەبێت.

خۆڕاگری و قوربانیدانی بێ هەژماری گەلی كوردستان لە قۆناغە سەختەكانی خەباتدا هەر لە بەرگریكردن لە مان و ناسنامەییەوە بگرە هەتا تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش دەبێ ئەنجامی هەبێت و پێویستە ئەو خەبات و دەستكەوتانە یەك هەنگاویش بەرەو پاشەوە نەڕوات و دەبێ گەلی كوردستان بگاتە سەروەریی خۆی و خاوەن بڕیار و چارەنووس و ژیانی خۆی بێت. هەر ئەوەیشە باشترین وەڵام و باڵاترین وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەل.

ئەو قوربانییەی گەلی كوردستان داویەتی و ئەو فەرهەنگە بەرزەی لە پێكەوەژیان و لێبوردەییدا هەیەتی و ئەو قارەمانێتییەی پێشمەرگە تۆماری كردووە، لەچاوی جیهانیاندا شاراوە نییە و ئێستا جیهان شانازی بە گەلی كوردستان و پێشمەرگە دەكات.

لەم بۆنەیەدا داوا لە خەڵكی سەربەرزی كوردستان دەكەم ئومێدیان بەهێز بێت، چونكە بە دڵنیاییەوە خۆڕاگرییەكەیان بەرهەمی دەبێت. داوا دەكەم لە بەرانبەر هەر هەوڵ و دەنگێكدا خۆڕاگر بن كە بیەوێ بڕوابەخۆبوونیان لێ بستێنێتەوە و پاشكۆیی بچەسپێنێت. نەورۆز لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان پیرۆز دەكەم.
هەر لە خۆشیدا بن.

مسعود بارزانی
20ـی 3ـی 2017




وەفدێكی گۆڕان سەردانی ئارامگەی عادل موراد دەكەن
چەند گروپێكی چەكدار لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی جێگیردەكرێن
‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ھیدان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
‌پرسیار و وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌کانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند
هەوڵێكی ئاشتەوایی لەنێوان پەیەدە‌و ئەنەكەسە هەیە
وردەكاری شەڕەكەی یۆنان بڵاودەكرێتەوە
عەبادی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات
دەرگای تۆمارکردن بۆ قەوارە و هاوپەیمانێتیەکانی هەریم کرایەوە
دهۆک: چالاکوانێک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێنراوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە