وەزیری کۆچ: له‌ هه‌ردوو به‌ری‌ موسڵ 355 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون
PM:02:48---20-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 1140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ره‌تای‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كان بۆ ڕزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ تا ئێستا, له‌ هه‌ردوو به‌ری‌ شاره‌كه‌ 355 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.

د. ده‌رباز محه‌مه‌د  وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌, له‌ ڕۆژی‌ حه‌ڤده‌ی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2016ه‌وه‌  كه‌ پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌كان ده‌ستیپێكرد بۆ ڕزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ له‌ ده‌ست تیرۆریستان تا ئه‌مڕۆ, له‌ هه‌ردوو به‌ری‌ شاره‌كه‌ 355 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.

ڕاشیگه‌یاندووه‌, پاش ڕزگاكردنی‌ چه‌ندین ناوچه‌ له‌ ده‌ست تیرۆریستان,  81  هه‌زار خێزانی‌ ئاواره‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان له‌ به‌ری‌ چه‌پ و باشوری‌ شاره‌كه‌.

وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌كانیش بۆ ڕزگاركردنی‌ به‌ری‌ ڕاستی‌ شاری‌ موسڵ له‌ ڕۆژی‌ 19ی‌  مانگی‌ شوبات تا ئه‌مڕۆ،   181  هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 111 هه‌زاریان له‌ كه‌مپه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێگیركراون، 70 هه‌زاریشیان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ چه‌پ و باشوری‌ شاری‌ موسڵ كه‌ ئێستا ئازادن  جێگیركراون, هاوكات ته‌ئكیدی‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچ ده‌توانێت پێشوازی‌ له‌ 100 هه‌زار ئاواره‌ی‌ دیكه‌ بكات.



سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی داعش ئاشكرا بوو
عێراق خاوه‌ن خراپترین پاسپۆرته‌ له‌ جیهان
موقتەدا سەدر:ئەمڕۆ وێنەکەم بۆ تەواو کردن
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات
بەهۆی تەقینەوەکەی بەغداوە زیاتر لە بیست کەس بونە قوربانی
پەرلەمانی عیراق سبەینێ کۆدەبێتەوە
ئەیاد عەلاوی: ڕێوشوێنەکانی کۆمسیۆن هەڵبژاردنەکانی لەناوەڕۆکەکەی بەتاڵکردەوە
دادگای عیراقی سزای لەسێدارەدانی بۆ داعشێکی بەلجیکی دەرکرد
سه‌در: ناوچه‌ی سه‌وز ناهێڵم
سه‌در هه‌وڵی ده‌ركردنی ئێران نادات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە