له‌ ڕۆژێكی‌ وه‌كو ئه‌مڕۆدا جه‌نگی‌ سێیه‌می‌ كه‌نداو ده‌ستیپێكرد
PM:04:36---20-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
چوار ده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ ڕۆژێكی‌ وه‌كو ئه‌مڕۆدا بیستی‌ ئازاری‌ 2003 هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی‌ سه‌ربازییان بۆ ڕووخانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن ده‌ستپێكردو جه‌نگه‌كه‌ش به‌ جه‌نگی‌ سێیه‌می‌ كه‌نداو ناسرا.

جه‌نگی‌ سێیه‌می‌ كه‌نداو كه‌ ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تیی‌ ده‌كرد له‌ سه‌رده‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ جۆرج ده‌بلیو بوش بوو، به‌ریتانیاش تۆنی‌ بلێر سه‌رۆكایه‌تیی‌ ده‌كرد، هێزه‌كانی‌ هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ش زیاتر له‌ سه‌دا نه‌وت و هه‌شتی‌ هێزی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان پێكده‌هێنا.

ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو هاوپه‌یمانه‌كانیان پاساوی‌ ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن بڕیاره‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان جێبه‌جێ ناكات كه‌ په‌یوه‌ندیدار بوو به‌ ڕێگه‌دان به‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ گه‌ڕان و پشكنین به‌ دوای‌ چه‌كی‌ كۆكوژدا.

پێشتر ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ 1441ی‌  ده‌ركردو داوای‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ سه‌دام كرد ڕێگه‌ بدات به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ پشكنین بۆ عیراق, هۆشدارییشدا ئه‌گه‌ر ڕێگر بێت ئه‌وا دووچاری‌ سزای‌ توند ده‌بێته‌وه‌, به‌ڵام هیچ وشه‌یه‌كی‌ تیا نه‌هاتبوو ئاماژه‌ بێت بۆ به‌كارهێنانی‌ هێز, ده‌ره‌نجام ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌ جه‌نگی‌ سێیه‌می‌ كه‌نداویان ده‌ستپێكردو له‌ نۆی‌ نیسانی‌ 2003 به‌ ڕووخانی‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ی‌ سه‌دام كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌ عێراقدا هات.



رۆیته‌رز: دوو ئه‌فسه‌ری پێشووی سه‌دام جێگه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌گرنه‌وه‌
ژنه‌ رۆژنامه‌نووسه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ش گیانی له‌ ده‌ستدا
میدیاكانی سعوودیه‌: دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ مه‌ككه‌ پووچه‌ڵ كرانه‌وه‌
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كوژرانی به‌غدادی نییه‌
فه‌له‌كناسێكی مه‌غریب: ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ مه‌ككه‌ مانگ ده‌بینرێت
وێنه‌كێشی دادگاكان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی بۆ CNN رووماڵ ده‌كات
كه‌نه‌دا له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م داواكردنی وڵاتینامه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌
سويد: ئافره‌تان كه‌متر له‌ پياوان مووچه‌ وه‌رده‌گرن
‌پۆلیسی بەریتانیا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه‌ی له‌نده‌نی راگه‌یاند
عه‌بادی: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا رزگاركردنی موسڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە