پێشڕه‌وییه‌كان هێزه‌كانی‌ عێراق له‌ به‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵ
PM:04:37---20-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هێزه‌كانی‌ عێراق له‌به‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵ پێشڕه‌وییان كردووه‌و گه‌یشتونه‌ته‌ موسڵی‌ كۆن و نزیك بونه‌ته‌وه‌ له‌و مزگه‌وته‌ی‌ بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستیی‌ داعش له‌ ساڵی‌ 2014 وتاری‌ تیایدا خوێنده‌وه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هاوڵاتیانی‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ خۆرئاوا ماڵ‌و حاڵیان به‌جێ ده‌هێڵن و به‌ هاوكاری‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌ ئارامه‌كان.

له‌نزیك مزگه‌وتی‌ ئه‌لنوری‌ كه‌ به‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ناسراوه‌ له‌ به‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵ، دوكه‌ڵی‌ موشه‌ك و بۆمبی‌ شه‌ڕ و پێكدادانی‌ نێوان سوپای‌ عێراق و چه‌كدارانی‌ داعش به‌دی‌ ده‌كرێت و هاوكات بۆردومانی‌ ئاسمانیش بۆ سه‌ر بنه‌كه‌ و باره‌گاكانی‌ ئه‌و گروپه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌دی‌ ده‌كرێت.

له‌و مزگه‌وته‌دا بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ داعش له‌ ساڵی‌ 2014 یه‌كه‌م وتاری‌ هه‌ینی‌ خوێنده‌وه‌ و سیستمی‌ خه‌لافه‌تی‌ داعشی‌ له‌ سوریا و عێراق راگه‌یاند.

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا هاوڵاتیانی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی‌ كه‌ تا ئێستاش له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ داعشدان ماڵ و حاڵیان به‌جێده‌هێڵن و به‌ هاوكاری‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌ ئارامه‌كان.

ئۆپه‌راسیۆنی‌ به‌رفراوانی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ له‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ رابردو ده‌ستی‌ پێكرد و تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین ناوچه‌ له‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی‌ داعش پاككراونه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ مانگی‌ كانونی‌ دوه‌می‌ ئه‌مساڵدا ئازادكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تیی‌ به‌شی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ موسڵ له‌لایه‌ن سوپای‌ عێراقه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا.



عێراق: بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیاددی کردوە
ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی عێراق بەرزبوەتەوە
سەبارەت بەڕاگرتنی پاسپۆرت وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕونکردنەوە دەدات
عه‌بادی‌ كۆتایی‌ به‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ بۆ فه‌ره‌نسا هێنا
عه‌بادی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ژاپۆن كۆبویەوە
موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌
عێراق و ئێران لەسەر نەوتی کەرکووك رێککەوتن
ڤیدیۆ: چه‌كدارانی داعش دوا ساتی ژیانیان تۆمارده‌كه‌ن
سونەکان داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن
برێت مەکگۆرگ پەیامێک سەبارەت بە کۆتایهێنان بەداعش لەعێراق بڵاودەکاتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە