ده‌سته‌ی پاراستن و ژینگه‌: پارێزگاری لە ژینگە بکەن
PM:04:48---20-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 587 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ و ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز، وێڕای پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵك و گه‌شتیاران كۆمه‌ڵێك رێنمایی ژینگه‌ییان خستووه‌ته‌ڕوو.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:
به‌یاننامه‌ی ژینگه‌ و گه‌شتوگوزار
نه‌ورۆزی ژینگه‌یی و گه‌شتیاری له‌ هه‌موان پیرۆز بێت

به‌ناوی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ و ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ری ساڵی كوردی، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاونیشتیمانان و گه‌شتیاریارانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، هیوادارین نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان، ساڵی به‌دیهاتنی خه‌ون و خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت و كۆتایی نه‌هامه‌تی و ناسۆری میلله‌ته‌كه‌مان بێت.

له‌ هه‌مانكاتدا خوازیارین، هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆز كاتیكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن له‌ سه‌یرانگه‌كان و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان، به‌ڵام ره‌چاوی پاراستنی ژینگه‌ و شوێنه‌كانی سه‌یران و گه‌شتیاری بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ رۆژی یه‌كه‌می نه‌ورۆزه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگری نه‌ورۆز به‌ تایه‌ و ماده‌ پلاستیكییه‌كان نه‌كرێته‌وه‌ و له‌ رۆژانی نه‌ورۆز و سه‌یران و گه‌شتكردندا، پاشماوه‌ و زبڵ و خاشاكی گه‌شته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنه‌وه‌ و كانیاو و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پیس نه‌كرێت، یاخود ئۆتۆمبێل له‌ سه‌یرانگه‌كان و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان نه‌شۆردرێت، چونكه‌ سروشت و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان موڵكی هه‌موو هاووڵاتی و گه‌شتیارانه‌ و ناكرێت به‌هۆی پیسكردن و تێكدانی ژینگه‌ی ناوچه‌كان و سروشت زیانی به‌ركه‌وێت.


هاووڵاتیانی ئازیز:
ئه‌گه‌ر پاراستنی ژینگه‌ له‌پێناو مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و هه‌مه‌جۆری زینده‌وه‌راندا بێت و كار بۆ پاراستنی بكرێت له‌ جیهاندا، ئێمه‌ی میلله‌تی كورد، زۆر له‌ میلله‌تانی تر زیاتر ئه‌ركمانه‌ پارێزگاری له‌ پاراستنی ژینگه‌ بكه‌ین، چونكه‌ تا هه‌نووكه‌ به‌ خوێن و به‌ گیانی پێشمه‌رگه‌ قه‌ره‌مان و گیان له‌ سه‌ر ده‌سته‌كانمان پارێزگاری له‌ ژینگه‌ و خاكی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆیه‌ وه‌فاداریمان بۆ خوێنی شه‌هیدانمان ئه‌ركی هه‌موانه‌ پارێزگاری له‌ ژینگه‌ بكه‌ین و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌ جوانی و سروشتی خۆی بهێڵێنه‌وه‌ و پارێزگاری له‌ پاراستنی دار و ده‌رخته‌كان بكه‌ین و به‌هیچ جۆرێك جۆلانه‌ له‌سه‌ر داره‌كان نه‌كرێت و ئاگر له‌ ژێردار و ده‌رخته‌كان نه‌كرێته‌وه‌.

جارێكی تر پیرۆزباییمان بۆ تێكرایی خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ قه‌ره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداره‌كانی كوردستان ده‌نێرین و ئومێد ده‌كه‌ین، هه‌موومان نه‌ورۆزی ژینگه‌یی و گه‌شتیاری بكه‌ین.

ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌
ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم





ئاڵا تاڵەبانی: نەدەبوو بارزانی ڕێگە بدات نوێنەرەکەی دوای عەبادی بکەوێت
عەتا سەراوی: قایمقامی سەید سادق ئامۆزامە و نابێت لا ببرێت
پارتی بەشداری کەباب خواردنەکەی عەبادی دەبێت
سەلاحەدین بەهائەدین: دەوڵەتی کوردی لە ئێستادا ئەرزشی نییە
ئەبوبەكر هەڵەدنی: پارتی داهێنانی لە کوشت و دیل کوشتنداکرد
گەرمیان: سیستەمی بایۆمەتری درێژکرایەوە
لڤین دەقی نامەیەکی نەوشیروان مستەفا بۆ مام جەلال بڵاو دەکاتەوە
پەیام گۆڕینەوەکەی بارزانی و نەوشیروان مستەفا ئاوی بە ئاگری پارتی و گۆراندا نەکرد
دەنگۆی گیان لەدەستدانی حاجی کاروان بڵاو دەبێتەوە
یەکەم کاری پارتی بەرامبەر گۆران دوای نامەکەی نەوشیروان مستەفا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە