‌هۆشیار عه‌بدوڵا: هێنده‌ی جوانی به‌هار خاوه‌نی و حوكمڕانی ناشیرینین
PM:05:01---20-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 4228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
په‌رله‌مانتاریێکی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌، رایگه‌یاند كه‌ هێنده‌ی جوانی به‌هار خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌یه‌كی حوكمڕانی ناشیرینین.

هۆشیار عه‌بدوڵا له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌"له‌م نیشتیمانی خۆره‌دا، له‌م كوردستانه‌ جوانه‌دا، وه‌رزه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به‌ ڕه‌نگی خۆی، به‌ به‌رگی خۆی .. به‌ دوای یه‌كدا دێن و ده‌چن، تیشكی زیوینی خۆره‌تاوی جوانی به‌یانیان، گه‌ڵاڕێزانی خه‌زانی دره‌خته‌كان و به‌فری بێگه‌ردی داباریوی شه‌وان، ئاسمان و ڕێژنه‌ی بارانی به‌هارانی ئه‌م نیشتیمانه‌ی ئێمه‌ ، تابلۆ و كه‌ڤاڵی ده‌گمه‌نن له‌ جوانیدا".

هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت"سروشت له‌م نیشتیمانه‌دا دڵگیره‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ سیاسیه‌ حوكمڕانه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ هه‌تا بڵێی ناشیرینن".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌"هێنده‌ ناشرین و بێزراون خه‌ڵكیی جوانی سروشتی نیشتیمان به‌هۆی كرده‌وه‌كانی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌ست پێناكات، چێژ له‌ جوانی وه‌رزه‌كان نابینێ به‌ هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و فه‌شه‌لی ئیداریانه‌وه‌، به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌و نیشتیمانه‌یان داگیر كردوه‌ خه‌ڵك و خاكیان به‌یه‌كتری نامۆ كردووه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌"زۆرێك له‌ هاونیشتیمانیه‌كانی له‌ وڵاتی خۆیاندا هه‌ست ئه‌كه‌ن غه‌ریبن، هه‌ست ئه‌كه‌ن نیشتیمان ، بۆته‌ نیشتیمانی دز و جه‌رده‌ و خائین و فایلدار و جاش و خۆفرۆشه‌كان و هه‌رچی خێر و بێری سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی هه‌یه‌ ئه‌وان زه‌وتیان كردووه‌".

جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌"ئه‌و گروپه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ وایان كردوه‌ خه‌ڵكی به‌ دیار جوانی سروشته‌وه‌ داخ له‌ ناشیرنی ئه‌وان بخۆن و بڵێن ، ئێمه‌ش و ئه‌و نیشتیمانه‌ش شایسته‌ی وه‌ها گروپ و وه‌ها كاستێكی به‌دكار نه‌بوین!".

هۆشیار عه‌بدوڵا نووسیویشیه‌تی‌"كه‌ به‌هار دێت، ئه‌و هه‌مو گوڵ و نێرگز و باران و سه‌وزایی و جوانی سروشتی نیشتیمانه‌ ناتوانن ناشیرینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌مان بۆتاوێكیش له‌بیر به‌رنه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ نوێبونه‌وه‌ی سروشتی جوانی كورده‌واریدا شاهیدی فرۆشتنی نیشتیمانین، شایه‌تی بێڕێزیكردن به‌ ئینسانین، ئه‌بینین كه‌ چۆن ئێره‌یان به‌ خه‌ڵك و خاكیه‌وه‌ ، به‌ ڕه‌ز و باخیه‌وه‌ ، به‌ كانی و ئاویه‌وه‌ به‌ دوێنێ و ئێستا و به‌یانیه‌وه‌، وێران و بێ هیوا كردوه‌ و ده‌كه‌ن ، ده‌بێ ئیدی سروده‌كانیش بگۆڕین، ده‌بێ ئیتر بڵێن ((خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی چه‌ند ده‌رگیری خائینه‌، خاكی گه‌وهه‌ره‌، حاكمی به‌دفه‌ڕه‌ ، پڕ له‌ گه‌نده‌ڵ و جه‌رده‌ و تاڵانچیه‌ ...)).

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێت"نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی، وه‌رزێكی تری به‌هار، رازانه‌وه‌ی سروشتی جوانی كورده‌واری، پڕ بێت له‌ ئاسوده‌یی بۆ ئازادیخوازان و ئه‌وانه‌ی خێر و خۆشیان بۆ خاك و خه‌ڵك و نیشتیمان ئه‌وێت".



وەزیری دارایی:گۆڕانکاری دیکە لەپاشەکەوتی موچە دەکەین
وەزیری دارایی:گۆڕانکاری دیکە لەپاشەکەوتی موچە دەکەین
کەش وهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
تەندروستی ڕانیە:ئەو حەپانەی فڕێدراون بەقاچاغ هێنراون
ئاوارەکانی عەفرین ناچارن بۆ گەڕانەوەیان پارە بدەن
وەفدێكی گۆڕان سەردانی ئارامگەی عادل موراد دەكەن
چەند گروپێكی چەكدار لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی جێگیردەكرێن
‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ھیدان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
‌پرسیار و وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌کانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە