هۆشیار عەبدوڵا بۆ عەلی عەونی: ئەگەر یەک شەلاتی هەبێت لە کوردستاندا ئەوە بێ شک تۆی
PM:04:00---15-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 45669 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی وەڵامی ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەوە و ئاماژە بۆئەوەدەکات گەنجانی سەرا و گردەکە شەلاتی نین ،بەدەست تۆ و ئەمسالەکانی تۆوە ، گەنجی خێر لەخۆ نەدیوی ئەم نیشتیمانەن ، ئەگەر یەک شەلاتی هەبێت لە کوردستاندا ئەوە بێ شک تۆی.

هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی عەلی عەونی دەداتەوە لەسەر ئەوەی وتبووی " شەلاتی بەرگردەکەو بەردەرکی سەرا" ئەو پەرلەمانتارەی گۆران دەڵێت" گەنجانی سەرا و گردەکە شەلاتی نین ،بەدەست تۆ و ئەمسالەکانی تۆوە ، گەنجی خێر لەخۆ نەدیوی ئەم نیشتیمانەن ، ئەگەر یەک شەلاتی هەبێت لە کوردستاندا ئەوە بێ شک تۆی ، تۆ لە خۆتەوە بۆ خەڵک ئەڕوانی ئەگەرنا مەعقولە بێ ئەوەی پەیوەندیکیان بە باسەکەوە هەبێت ، ئەڕشێتەوە بەسەر خەڵک و گەنجانی شاری سلێمانیدا".

دەقی نوسینەکەی هۆشیار عەبدوڵڵا:.

لە جیاتی گەنجانی بەردەرکی سەرا و گردەکە
وەڵامێکی کورت بو عەلی عەونی

بۆ نەگبەتی خەڵکی کوردستان خەڵکی وەکو عەلی عەونی کە لەناوخۆی حزبەکەی خۆشیا بە علی ال ... ناسراوە ، بونەتە بەرپرس و دەمسپی و قسە ئەکەن ، لە هەولێر پەلاماری فەرهاد پیرباڵ دراوە و لێیدراوە ، کەچی ئەو قاچ و قولی گەنجانی بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی و گردەکە ( مەکۆی سەرەکی گۆڕان ) ئەگرێ و پێیان ئەڵێ ، (شەلاتی).

گەنجانی سەرا و گردەکە شەلاتی نین ،بەدەست تۆ و ئەمسالەکانی تۆوە ، گەنجی خێر لەخۆ نەدیوی ئەم نیشتیمانەن ، ئەگەر یەک شەلاتی هەبێت لە کوردستاندا ئەوە بێ شک تۆی ، تۆ لە خۆتەوە بۆ خەڵک ئەڕوانی ئەگەرنا مەعقولە بێ ئەوەی پەیوەندیکیان بە باسەکەوە هەبێت ، ئەڕشێتەوە بەسەر خەڵک و گەنجانی شاری سلێمانیدا .

جا خۆش ئەوەیە ئەو دەمهەڵەیە ئەڵێ((ئەگەر وەزیری خوێندی باڵا بومایە دەستم لە کار ئەکێشایەوە))، نەگبەت تۆ بڕۆ بۆ خەڵکی ڕون بکەرەوە چۆن لە کولیە وەرگیرایت و بۆچی بە هەشت ساڵ بەکالۆرێوست تەواوت کرد ، بە گریمانەش نە ئەبو ڕوت بێت باسی خوێندنی باڵا بکەی !

پاشان وەک چۆن جورئەت ناکەی حەرفێک لەسەر دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر و ئەو دۆخی ئیرهاب و ترس و تۆقینە بکەی کەبەسەر ئەو شارەدا سەپاندوتانە ، و دێی پەلاماری گەنجانی سلێمانی ئەدەی ، لەهەر پلەوپۆستێکا بویتایە هەر ئەوەت لێ چاوەڕوان ئەکرا کە وتوتە ، چونکە تۆ ، هەر ئەوەندەی کە هەی .




وەفدێكی گۆڕان سەردانی ئارامگەی عادل موراد دەكەن
چەند گروپێكی چەكدار لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی جێگیردەكرێن
‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ھیدان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
‌پرسیار و وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌کانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند
هەوڵێكی ئاشتەوایی لەنێوان پەیەدە‌و ئەنەكەسە هەیە
وردەكاری شەڕەكەی یۆنان بڵاودەكرێتەوە
عەبادی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات
دەرگای تۆمارکردن بۆ قەوارە و هاوپەیمانێتیەکانی هەریم کرایەوە
دهۆک: چالاکوانێک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێنراوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە